وتاره‌كان
کەشتی نوح ..
 ئازاد حەمدی




هەرچەندە ووتویانە

ئەگەر بەدۆعا ئەبوو

پشقل بە خورما ئەبوو

منیش نوح ئاسا ..

بمتووانایە ..

کەشتیەکم دروست کردایە ..؟ لە کوردستانەکەمدا ..

هەمووهەژارە بێدەرتانەکان..

دەستپاکەکان ، ئەگەر دەستکەوتنایە ؟

بێ مشەخۆران و گەندەڵەکان ..

لەهەر ڕەگەزو گێانلە بەرێک ..

لەهەرچەشنە جووتێک .

بمخسنایەتە ناوی..لەسەر شاخێکی ، بەرز بەرز

لەنگەری بگرتایەت ...

لافاوێکی زریاناوی

بێڕەحمانە : سەرجەم

گەندەڵ کاران

دزەکانی نەوتوگاز

مەسئولە نا مەسئولەکان

درۆزنەکان

هەمو یانی ڕاماڵیایە ..

یەکێکیانی لێدەرنەکردایە.

چیتر .. پێوێستیمان ..

نە بە هاوار..

نة بة هةلأبذاردن..

نەبە ناڕەزایی..

نەبە نوسین ..

نە بە خۆپیشاندان ..

نەبە با یکۆت ..

هەر هیچی نەدەبو نەدەبو....

نیشتمانەکەمان

پاک دەبووەوە

دە بووە شامی شەریف .

هانام بەدەمتان,

دة ئيوه ش بڵێن ئامیييييين .
به‌روار:  09/05/2018
4087   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات
کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ
دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای
یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ
قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   358
کۆی سه‌ردان:   28417992