كێ بەرگری لەنەوشیروان مستەفا بكات؟


🔵چاوەڕێ دەكەیت گۆرانیبێژی كراس رەش كەبوو بەپەرلەمانتار بەرگری لێ بكات؟
🔵چاوەڕێ دەكەیت،ئەوانەی رەنگیان گۆڕی بۆ زەرد وسەوز بەرگری لێ بكەن؟
🔵چاوەڕێ دەكەیت جڤاتی ئێستای گۆڕان كە خۆیان لەئەندامەكانیان زیاترن بەرگری لێ بكەن؟
🔵چاوەڕێ دەكەیت پۆستدار وپەرلەمانتارەكانی عێراق وكوردستانی بزوتنەوەی گۆڕان كە زۆربەیان وەك پەیژە بەسەریدا سەركەوتن ودوایش بێدەنگبون وخانەنشینكران، بەرگری لێ بكەن؟

🟥رەنگە قسەكە قورسبێت بەس وتنی گرنگە: لەمێژووی سیاسیی كوردیدا هیچ سیاسییەك بەئەندازەی وردی وژیری وعاقڵی نەوشیروان مستەفا لەرووی دەوروبەر وتیم وكاندید ونوێنەرەكانی وەجاخ كوێرنەبوە.

🟥ئەم پیاوە دێتەوە كۆمەڵە ویەكێتی دەگەینێتە ئاستێكی باڵای سیاسیی وعەسكەری وجەماوەریی ،كەچی لەیادی یەكێتی وەك ئەندامێكی ئاسایی كەلەدەستەی دامەزرێنەربووە تەماشادەكرێت.

🟥ئەم پیاوە قەڵەمێكی گەورەی دونیای نوسین وفیكر ومێژووە،كەچی زۆربەی قەڵەم بەدەستەكان ناوێرین بەدێڕێكیش بەرگری لێ بكەن،(هەرچەندە ئێمە لەشكرێ قەڵەم بەدەستی نەخوێندەوارمان هەیە)

🔺ئەوەش بزوتنەوەكە و ئەوەش ئەو پیاو وژنانەی ناوی ئەم بەرزیكردنەوە بۆ پۆست ،كە هەر سەرقاپەكە بنێتەوە باشترە.

🟥 نەوشیروان مستەفا خۆی بوو ،پیاوی سەردەمی قورس وسیاسییەكی ژیر وبیركەرەوەیەكی بەسەلیقەبوو.
لەكوێدا هەبوبێت دیاربوە،لەكوێدا ئەركی جێ بەجێكردوبێت توانایی گەورەی هەبوە.

🟥ئەو خاوەنی دەیان بیرۆكەی نوێی كاری سیاسیی وحیزبی بوو ،چونكە سیاسەت لای ئەو ئەنجامی مێژوو وخوێندنەوە وقوڵبونەوەبوو.

🟥ئەگەر بڵێم هەڵەناكەم كە خوێندەوارترین سیاسیی سەردەمەكەی خۆی بوو.لەپاڵ ئەوەشدا دەیزانی كە چۆن هەنگاوبنێت .

🟥ئەو دیمەنە گەورەكەی دەبینی نەك تەنها بەرلوتی خۆی .
ئەو موجامەلەی نەدەكرد راستگۆبوو ،یەك رووی هەبوو ،نەك سەدان روخسار.

🟥بۆیە باسبكرێت وباسیش نەكرێت وهەوڵبدرێت ناوی بسڕێتەوە ،ئەو لەمێژووی سیاسیی كورددا تاكاتی مردنی ژمارە یەكەكانی بڕیار وبوێریی بووە.

🖍️نوسەری میسڕی موستەفا ئەمین دەڵێت:هەندێ كەس ناشكێنرێن با لەشكرێ تەور بەدەستیش هەبن.

🔷هەڵوێستی مستەفا سەید قادر جێگەی تەقدیرەو ستایشە .

محەمەد نوری
به‌روار:  14/10/2026
61   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   139
کۆی سه‌ردان:   31848323