شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا
ئەحمەد ڕەجەب
هه‌موو ساڵێك له 9 ی ئایار/ مایۆ روسیا‌و هێزه پێشكهوتنخوازو دیموكراته‌كانی دونیا ئاهه‌نگ ئه‌گێرن به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازییه‌تی ئه‌ڵمانیاو فاشیزمدا، به‌ڵی له ساڵی 1945 سوپای سوور‌و گه‌لانی یه‌كێتی شۆره‌وی جاران له ژێر رێنمایی حزبی شیوعی و هه‌زاران تێكۆشه‌ری ئه‌وروپایی توانیان شكست به نازییه‌ت بێنن له پێناو ئازادكردنی گه‌لانیان و گه‌لانی دونیا له ژێر چنگی نازیزمه ئه‌ڵمانییه‌كان و، هۆكاره‌كان و ئامانجی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی روون ئاشكرا بوون، ده‌ست به سه‌راگرتنی جومگه‌كانی ژیان له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریه‌تی ئه‌ڵمانیا و، جێی ئاماژه‌یه به هۆی ئه‌و شه‌ره نه‌گریسه‌وه زیاتر له -50- ملیۆن كه‌س له‌ناو چوون.
وه‌ك زانراوه له نێوان جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ر وه‌ك نازیزم فاشیزم له سه‌ر بنه‌مای په‌رستنی سه‌رۆك (سه‌ردار) سه‌ریهه‌ڵداو، به‌و پییه ئایدیۆلۆژیای فاشیزم بریتیه له گشتگه‌رایی واته سه‌رۆك یان پارتێكی سیاسی هه‌موو مافێكی هه‌بێ و ده‌ست بگرێت به سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی وڵات، به‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌موو داموده‌زگاكان و میدیاكان و. خه‌ڵك به كوێله بزانێت و، بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆی به‌كاریان بێنێت و، ماف و ئازادیان لێ زه‌وت بكات و، نابی كه‌س ئازاد‌و خاوه‌ن مولك بێت و، نازییه‌تیش بانگی توندوتیژی دژ به باوونهریتهكانی ئه‌ڵمانیا به‌رز كردووه و، هه‌ردوولا (فاشیزم و نازیزم) سه‌رۆكیان به "" په‌رستگار"" ناسیوه به شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا هه‌بێت.
پارتی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیست ’’ پارتی نازی’’ بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندره‌وی سه‌رلێشێواوی سه‌ركێش دژ به دیموكراتییه‌ت و شیوعییه‌ت بوو، له ئه‌ڵمانیا له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دروست بوو، ئه‌م پارته به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دۆله‌ف هیتله‌ر له ساڵی 1933 ده‌ستی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا گرت وه‌ك رژێمێكی دیكتاتۆری سه‌ركوتكه‌ر ره‌فتاری كرد‌و، هێتله‌رو یاوه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی (هۆلۆكۆست) جینوسایدی ده‌رحه‌ق زیاتر له 5 هه‌زار جوله‌كه‌ی ئه‌نجامداو به سوتاندنیان به ئاگرو، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان زیاتر له 6 ملیۆن غه‌جه‌ر (كاولی) و كورته باڵا‌و كه‌مئه‌ندامان و نه‌خۆش وكه‌سانی ساده‌یان له‌ناوبردو، تا ئه‌مرۆش ئه‌و بیروباوه‌ره قیزوه‌نه له‌لای حزبه نه‌ته‌وه‌په‌رسته راستره‌وه‌كان و گروپه‌كانی دژ به شیوعییه‌ت و چه‌پگه‌را ماوه له ژێر ناوی نازییه‌تی نوێ – Neonazism.
نازییه‌كان و حزبه‌كه‌یان، حزبی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیستی ئه‌ڵمانی له پێش هه‌موو كاریكیان سه‌ندیكای كرێكارانیان له ناوبرد‌و له‌كاریانخست و مانگرتنیان قه‌ده‌غه كرد‌و، له پاش 20 ی یۆلیۆ (ته‌موز) 1944 گرتن و كوشتن په‌ره‌ی سه‌ندو، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا (گوستاڤۆ) به فه‌رمانده‌یی(هێنریچ هیملێر) پیاوه درنده‌كه‌ی هیتله‌ر گورزی كوشنده‌ی له حزبه لیبراڵه‌كان و سۆسیالسته‌كان و شیوعییه‌كان وهشاندو، حزبی نازی به ته‌واوه‌تی ده‌ستی واڵا بوو به سه‌ر ’’ دادگا‌و شاره‌وانییه‌كان و گشت رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان’’ و, هه‌رچی جومگه‌كانی حوكم هه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قۆرغ كران و، له لایه‌ن وه‌زیری راگه‌یاندنی سیاسی هێتله‌ره‌وه (پاوڵ یۆسێڤ گۆێبێلز) ده‌ربرینی راووپۆچوون و ره‌خنه قه‌ده‌غه كرا‌و به بڤه ناو ئه‌براو، هه‌ركه‌سێك به پێچه‌وانه‌ی خواستی هیتله‌رو نازییه‌كان بێت وه‌ك چۆن لای خۆمان له ئه‌مرۆدا له هه‌ندێ ناوچه باوه خاوه‌ن بیر‌و بۆچوونه‌كان له‌ناو ئه‌برێن و، هه‌موو پرۆپاگه‌نده‌كان به پێی ئاخافتنی ’’ وه‌زیر’’ ئه‌بێ له خزمه‌تی ئه‌دۆله‌ف هێتله‌ر بێت و، له هێتله‌ره‌وه وه‌زیر فێری وتار خویندن وشێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆوده‌له‌سه بوو بوو بۆ داپڵۆسین و كپكردنی جۆش و خرۆش وحماسهتی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو دژ به خواسته‌كانی هیتلهرییهت..
سستی و لاوازی و بێتوانی پاراستنی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی (چینایه‌تی) له رێی كه‌ناڵه‌كانی دیموكراتییه‌تی بێ بنه‌ماو په‌رله‌مانه بۆرژواكهی له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كرێكاری به‌هێزو هه‌ره‌شه‌ی كاره‌ساتێكی ئابووری دژ به به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، بۆرژوازییه‌تی ئه‌ڵمانیا روویكرده به‌كار هێنانی هێزو ئاماده‌كردنی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی و، به‌بێ سڵكردنه‌وه تاوانی كۆكوژییان ئه‌نجامدا له دژی خه‌ڵك به‌گشتی و، بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و حزبه‌كه‌ی و رێكخراوه‌كانی سه‌ندیكا به تایبه‌تی كه هێزی سه‌ره‌كی كرێكاران و گه‌لانه دژ به نه‌خشه گڵاوه‌كانیان.
ئه‌مرۆ له دووای نه‌مانی یه‌كێتی شۆره‌وی {سۆڤێت} ئهمریكاو وڵاته ئه‌وروپیه‌كانی یاوه‌ری به نیازن سه‌ر له نۆی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نازییه‌ت و فاشییه‌ت بنووسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بشێوێنن و رۆڵی یه‌كێتی سۆڤێت له سه‌ركه‌وتن به سه‌ر هیتله‌رو نازیزم و فاشیزمداو، هه‌روا پشت گوێخستنی مێژووی دره‌وشاوه‌و شۆرشگیری شیوعییه‌كان و چه‌په‌كان و بزوتنه‌وه‌كانی كرێكاران و سیاسییه‌كان له جیهانداو، رۆڵی شیوعییه‌كانی فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و یۆنان له به‌رگریكردندا وه‌ك نموونه باسیان لێوه نه‌كرێت.
له‌م رۆژانه‌دا رێكخراو‌و وبزوتنه‌وه‌ی نوێ به‌ناو نازییه‌تی نوێیه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دات و، نازییه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌دائه‌نێت كه ئازادبوونه له شیوعییه‌ت و، به‌ربه‌ره‌كانی نازییه‌ت و فاشییه‌ت له‌و كاته‌دا به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی گه‌وره ناو ئه‌بات و، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی راستییه مێژوویه‌كان له لایه‌ن ئهمریكاو هه‌ندێ وڵاتاتی ئه‌وروپی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران له سه‌ركه‌وتن به سه‌ر فاشییه‌ت و نازییه‌تی ئه‌ڵمانیا سێرگی ئیڤانۆڤ به‌رێوه‌به‌ری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌ڵێت : هه‌موو دێكۆمێنته مێژووییه‌كان چه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌یسه‌لمێنن كه یه‌كێتی سۆڤێت رۆڵێكی كارامه‌و دیاری هه‌بووه له ناوبردنی ئه‌و جه‌نگه درندانه چه‌په‌له كه به گه‌وره‌ترین جه‌نگی مێژووییه له خوێنرشتن وكاولكردن له جیهاندا به‌دیكراوه و، له هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا مێژوو به شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست ئه‌نووسنه‌وه‌و، هه‌وڵئه‌ده‌ن راستییه‌كان وه‌لا بخه‌ن و، شیوعییه‌ت و فاشییه‌ت له یه‌ك پله دائه‌نێن و، ئه‌وه‌ش درۆیه‌كی شاخداره‌و رێبازیكی پر له درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه و ئه‌خلاق و موراڵی دوژمنكارانه‌یه له پێناو ئه‌وه‌ی روسیا گۆشه‌گیر بكرێت.
جه‌نگی دووه‌می جیهانی له 1 ی ئه‌یلولی {سیبته‌مبه‌ر} ساڵی 1939 ده‌ستیپێكرد كاتێك ئه‌ڵمانیای نازی هێرشی كرده سه‌ر پۆڵه‌نداو، هاوكات بریتانیا جه‌نگی دژ به ئه‌ڵمانیا راگهیاندو، هه‌روا وڵاتانی هاوپه‌یمان فه‌ره‌نسا، پۆڵه‌ندا، بریتانیای مه‌زن و، وڵاتانی كۆمۆنلسی بریتانی {ئۆسترالیا، كه‌نه‌دا، هیندستان، نیوزلهنداو باشوری ئهفریكیا} و، له ساڵی 1940 یۆنان و، له ساڵی 1941 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیان به وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد‌و، له‌و كاته‌دا هیتله‌ر وتی: هه‌موو كاروكردهومان ئاراسته‌ی روسهكانهو، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا گێل و ده‌به‌نگ بن و، هه‌ست به كار‌و پلانی ئێمه نه‌كه‌ن، ئه‌وا له گه‌ڵ روسدا نه‌رم و نیان ئه‌نوێنم رۆژئاوا له ناو ئه‌به‌م و ته‌ختی ئه‌كه‌م و، پاشان هه‌رچی هێزو توانا هه‌یه له دژی یه‌كێتی شۆره‌وی به‌كار ئه‌هێنم و، ئه‌بێ خاكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورۆپاو روسیا بدۆزینه‌وه‌و، ئه‌وه پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌ڵمانیاو, ئه‌بێ ره‌گه‌زی ئه‌ڵمانی زاڵ بێت به سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی تر‌و، ئه‌بێ دانیشتوانی روسیا به‌ره‌و ناوچه‌كانی سیبیریا برۆن و، ئه‌وانه‌یان باشن بمێننه‌وه‌و، و به توبزی كاریان پێ بكه‌ن و، خودی هیتله‌ر وه‌سفی جه‌نگی نیوان ئه‌ڵمانیا و شۆره‌وی كرد‌و وتی: جه‌نگی له‌ناوبردنه له رووی نه‌ژادی و ئایدلۆجیاوه‌و، ئه‌بێ ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن بریار بێت و، كاتێ ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی به‌دیهێناو توانی كیێڤ پایته‌ختی ئۆكراینا بگرێت و، هیتله‌ر له‌و باوه‌ره بوو یه‌كێتی شۆره‌وی له رووی سه‌ربازییه‌وه هیچ نییه‌و بێ بایه‌خه‌و، ناتوانێت به‌رامبه‌ر به سوپای ئه‌ڵمانیا بجه‌نگێت و، وتی ئه‌توانین له پاش زه‌نجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی سه‌ربازی به ئاسانی خاكی شۆره‌وی به تایبه‌ت خاكی روسیا داگیر بكه‌ێن و، هه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو پاڵی به هیتله‌ری نازییه‌وه‌نا له رۆژی 3 ی تشرینی یه‌كه‌م {ئه‌كتۆبه‌ر} ساڵی 1941 فه‌رمانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی له دژی شۆره‌وی دا‌و، ئه‌وه بوو روسیا چووه ناو وڵاتانی هاوپه‌یمان.
له 9 ی ئایار دا ساڵی 1945 هێزی سوپای سووری یه‌كێتی سۆڤێت له ژێر رێنمایه‌كانی حزبی شیوعی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای راماڵی و راوی نا تا گه‌یشتنه ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (رایچستاگ) له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاو، ئه‌و رۆژه به رۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازییه‌تی هیتله‌رو وفاشییه‌تی مۆسۆلینی دا ئه‌نرێت و هه‌موو سالێك له روسیا به گشتی و، له گۆره‌پانی سوور له مۆسكۆی پایته‌خت به تایبه‌تی و، وڵاتانی سۆڤێتی جاران ئاهه‌نگی شایسته به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه به‌رێوه ئه‌چێت.
سه‌رشۆری و مردن بۆ نازییه‌ت و فاشییه‌ت و راسیزم. مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت و په‌یره‌وانی چه‌پگه‌را. سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی و دیموكراتی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و گه‌لانی چه‌وساوه. شه‌كاوه بێت ئاڵای به‌رزی 9 ی ئایار، رۆژی سه‌ركه‌وتن
8/5/2018
ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات
بهروار: 09/05/2018
5332 جار خوێندراوه‌ته‌وه