مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟
عیماد عەلی
لێره‌دا مه‌به‌ست له بۆچون و ره‌فتار و شتی شه‌خسی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێرامان له چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی عیراق له لایه‌ن ئه‌م دووسهركردهوه له‌ماوه‌ی پێشوو بكه‌ین و پشتخانی فكری و حزبی و ئایدیۆلۆجی ئه‌مانه لێكبده‌ینه‌وه، ئینجا له گه‌ڵ ئامانجی دوورمه‌ودای كورد له‌یه‌كیان بده‌ین، كامه‌یان سوودی كورت مه‌ودا و كامه‌یان سوودی دوورمه‌ودایان له روانگه‌ی ئامانجه سه‌ره‌كیه په‌كخراوه هه‌میشه زیندووه‌كه‌ی كورد واته سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێت. چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه له ئاست كورد و عیراق به‌گشتی و، بارودۆخه بابه‌تی و ناوچه‌ییه‌كه له‌گه‌ڵ كامه‌یاندا وا ده‌كه‌ویته‌وه بۆ كورد باش بێت و به‌رهه‌می ده‌ستی كامیان له‌قازانجی كورد ده‌كه‌وێته‌وه؟ یان به‌روونی سه‌قامگیری عیراق سودبه‌خشه بۆ ئێمه یان له لایه‌نی پراگماتیهوه، به یادی خۆمان بێینه‌وه كه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو خوێن و هیلاكیه له‌سه‌ر ئاڵۆزی و تێكچوونی عیراق و هاتنه ئارای قۆناغێكی نوێ نه‌هاته‌ئاراوه؟ و ئێستاش پێویستی گۆرینی كتوپری تازه‌ی هه‌یه یان عیراقی سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو و به‌ناو دیموكراسی و ئازادی و له‌و جۆره چه‌مكه نهگونجاوانهن بۆ ئه‌و عهقڵهیتهی له به‌غدا زاڵه كه زاده‌ی مواسفهتاكنی گه‌لانی عیراقه و له‌وانه زیاتر تێدا نیه؟ با ئه‌و پرسیاره‌ش بكه‌ین، كه له رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه دلرهقانهش بێت. ئایا سه‌قامگیری و ئاشتی و ئارامی عیراق له‌سه‌ر حیسابی ئێمه نیه و نابێت به هه‌ر شێوه‌یك بێت ئیمه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره رێكارانه نه‌بین كه دژه‌كان له ناوه‌راست و باشوور هه‌میشه به‌گژ یه‌كدا بچنه‌وه و، سیاسه‌تی ئیسرائیلیانه چه‌ند له‌قازانجی كورده؟ ئایا ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت له نێو كوردستاندا ده‌كه‌ن و بابه كوشته‌ی یه‌كترن له نێوخۆی كوردستان و له ئاست فه‌تلاوی و هاوشێوه‌كانی ده‌سته‌وه‌ستانن، نابێت بیرێكی قووڵی لێبكه‌نه‌وه یان ناچار بكرێن ته‌ماشای په‌نجا ساڵی تری كوردستان بكه‌ن نه‌ك ته‌نها بیر له سیاسه‌ت هه‌فته‌یه‌كی بكه‌نه‌وه.
ریفراندۆم به هه‌ر هۆكارێك بێت خودی یان رێگری به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی كات و گونجاندنی هاوكێشه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی و ململانێی ته‌سك و ره‌فتاری كورتبین له رووی نێوخۆیی و، ناجۆریی دیدی زلهێزان له ئاست ئامانجی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان و وه‌ك هه‌میشه زاڵبوونی به‌رژوه‌ندی كۆڵۆنیاڵهكان، ئه‌مرۆش به شێواز و ته‌رزه تازهكانیانهوه له‌رووی ناوچه‌یی و جیهانیه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی ریفراندۆمه‌كه بوون، ئه‌وه‌ش روونه كه هاتنه‌دی ئامانج و خه‌ونه‌كه دوورخرایه‌وه، به‌ڵام نه‌مرد.
با باسی هه‌نگاوه پێویستهكهی ئه‌مرۆ بكه‌ین. مالكیكهك سه‌ر به لایه‌كی میحوه‌ره‌كه بێت و به هۆكاری ئه‌و و لهجهرئهنجامی به‌رهه‌می ده‌ستی ئه‌و هه‌میشه ئاگر و ئاسن لچهند لایه‌نه ئاست تێكچونی وه‌زعه‌كه له‌ئارادا بێت، بێگومان بۆ كورد ئه‌مه ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بێت زیانی نیه. له‌به‌رامبه‌ردا عیراقی به‌ناو سه‌قامگیری سیاسی و دیموكراسی و ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه بۆ سه‌ت ساڵی تریش وه‌ك خۆی له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌م ناوچه‌یه نایه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی باوی ئێره‌دا ناگونجێت و ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ته‌نها توێكڵی چه‌مكه‌كه‌یه، ئا ئه‌مه سوود به كورد ده‌گه‌یه‌نێت یان پێچه‌وانه‌كه‌ی؟. مالكیهك كه له‌ژێر منه‌تی كورد دووباره بێته‌وه به بریار به‌ده‌ست و سودی له ئه‌زمونی مێژووی نزیكی خۆی وه‌رگرتبێت یان عهبادیهك له ژێر نه‌شوه‌ی بردنه‌وه و شكستهێنانی ریفرادۆم مهستیهكهی تا ئێستا به‌ری نه‌دابێت؟ مالكیهك كه به ژماره كه‌مێكی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه كه قاچی كورسهیكهی له‌رزۆك بێت یان عهبادیهك كه له نێوان دوو میحوه‌ر زانیویه‌تی چۆن یاری بكات و خۆی ساغ نه‌كاته‌وه و قاچی كورسیه‌كه‌ی جێگیر تر بێت و تا راده‌یه‌كی زۆر منه‌تی به‌كورد نه‌بێت؟
یان به‌گشتی كه‌سێكی سه‌ر به ئه‌مریكا و رۆژئاوا كه هه‌میشه هێزیان زاڵه و منه‌تیان به‌كه‌س نیه یان پیاوبی ده‌وڵه‌تێك كه هه‌میشه له‌ژێر چه‌كوشی زلهێزێك بێت و تۆش بتوانیت رۆڵت له یاریكردن له و نێوه‌نده‌دا بگێریت؟
ریفراندۆم شكستی هێناو ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ئاستی عیراق تا راده‌یه‌ك له نزیكیی ده‌رئه‌نجامی فراكسیۆنه‌كان جێگه‌ی دڵخۆشیه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی رێژه‌یی و كاتی ئه‌و شكسته‌ی كورد، به مه‌رجێك كورد عاقڵتر و باڵاتر له حزبایه‌تی له ئاست عیراق بیر بكاته‌وه و بریار بدات.
سیاسه‌تی پراگماتیانه پیمان ده‌ڵێت خوێنی كوری خۆت مه‌كه قوربانی ئامانجێك؛ ته‌نها له قۆتاغی راگوزه‌ردا قازانجێكی بچوك و كاتیی هه‌بێت و له دوورمه‌ودا زیانی گه‌وره. بۆیه به بوونی هه‌ر كه‌سێك مالكی یان عه‌بادی یان هه‌ر كه‌سێكی تر له‌م جۆره بیركردنهوهانه و له بازنه‌ی ئه‌وان خولبخواتهوه و وسه‌ر به میحوه‌رانه بێت، ده‌بێت هه‌میشه كورد بیر له‌و ئامانجه گه‌ورانه بكاته‌وه نه‌ك پۆست و پله و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی :
*كام كه‌سایه‌تی بوار به كورد ده‌بخشێت یاریی دوورودرێژی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و به‌ری ناكۆكی به‌رده‌وامی عیراقیه‌كانی لێبچنیتهوه؟
*كام كه‌سایه‌تی ده‌توانێت كورد په‌رواێز بخات و عیراق له‌سه‌ر حسابی كورد به‌ره‌و یه‌كگرتوویی به‌ناو یهكیارچهیی و یه‌ك وڵات ببات؟
* كامه‌یان بواری هه‌لی نوێ به‌كورد ده‌دات هه‌ڵه‌كانی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و دوباره هه‌نگاوه‌كان بنێت و له‌كاتی گونجاو‌دا و به په‌ند وه‌رگرتن له رابردوو، به‌ری ره‌نجی مێژووی خۆی وا بگه‌یه‌نێت و بخه‌مڵێنێت بێ هیلاكی له دره‌خته‌كه بیچنێت بیخاته باوه‌شی گه‌لی كوردستانه‌وه؟
* له ته‌كتیكی كورت مه‌ودادا، عه‌بادی یان مالكی زیاتر هه‌لی ئه‌وه ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه كه له یه‌كه‌م هه‌نگاودا یاسا چاره‌نوسسازه‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز و ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی تێپه‌رێنرێت و دواتر به بێ خه‌م كورد بتوانێت یاری دوورمه‌ودای خۆی بكات و چاوه‌رێی هه‌لیكی گونجاوتر و له‌بارتر بێت، به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئهگهركان و په‌ندوه‌رگرتن و كاری جدی و دوورمه‌ودای ستراتیجی چه‌ندین ساڵه هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی بنێت؟
ئه‌و ئامانجه‌ی به دانانی به‌ردی بناغه‌ی كاروانه هه‌زار میلیهكه نه‌بێت به‌هیچ ده‌ست پێناكات و به‌ده‌ست نایه‌ت، كه یه‌كه‌م قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ی ریفراندۆم له دووباره خۆ ته‌یار كردنه‌وه و یاریكردنی نوێ بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی له‌بار تر و به بیر وعه‌قڵ و كرده‌وه و ره‌فتاری ستراتیجی هۆشیارانه تر و به ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زۆرتر ده‌ست پێده‌كات... ده‌توانین له‌و ئاسته‌دا بیر بكه‌ینه‌وه، یان جارێكی خه‌ریكی من و تۆین و ده‌نگ و كورسی دزین و گریان لهسهردهنگێك له‌وێ و ئه‌ویتر له‌ولاتر و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بچوكی كه‌سێك لێره و هی حزبێك له‌ولاتر، كه هه‌موو له چاو دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردستان كه بۆ سه‌ت ساڵی تر له‌م ناوچه‌یه پێوسته، گرنگتر نیه. ئایا ئه‌وانه كرده‌وه و بیركرنه‌وه‌یه‌كی بچوكی كاتی نین؟ جا هه‌نگاوی زانستی و راست به عاقڵی هه‌ڵبژاردنی ره‌فتاری سیاسی راست و دروست ده‌ست پێده‌كات و ئه‌مرۆش ستراتیجی بیركدرنهوهی كورد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌و پشتخانه فكریه و به‌و ئامانجه گه‌وره‌یه ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر فه‌رز ده‌كه‌ن كه ئایا عه‌بادی هه‌ڵبژیرین یان مالكی و كامه‌یان له قازانجمانه زیاتر له‌ویتر به‌دوور له به‌ژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سیی و چاو تێبرین له پله وپۆستی كاتی؟
ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات
بهروار: 31/05/2018
10741 جار خوێندراوه‌ته‌وه