عومه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ گه‌ردی، لەدوای ساڵی (1976) وەکو جاشێک و فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ئەمن ناسراو دواتریش لە ساڵی (1983) فەوجی فەوجی (28)ی جاشە سووکەکانی دامەزراند.
عومەر حەسەن، لە ڕۆژی (16.8.1980)دا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستانی بەناوی به‌هرام خاڵند محەمەدئەمین نادر گەڵاڵی (1952/ هەولێر/ چەمرگە) و لەگەڵ فاروق نامیق محەمەدئەمین نادر گەڵاڵی ئامۆزای (1952/ هەولێر/ چەمرگە)، کە ئەوەی دووەمیان ئەندامی ڕێکخستنی حزبی ناوبراو بووە، لە ماڵەکەی بەهرام خاڵند لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێر گرت. عومەر حەسەن، هەردووکیانی ڕادەستی هەیئە خاسەی شاری کەرکوک کردن. ئەوان، دواتر لە ڕۆژی (29.10.1980)دا لە هەیئە خاسە دادگایی‌کران و شەهید بەهرام چەمرگە سزای سێدارە و فاروق سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایە درا. پاشانیش شەهید بەهرام، له شه‌وی (10/11.12.1980)دا لەگەڵ پێنج قارەمانی دیکە له بەندیخانەی موسڵ لە سێداره درا.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ، له کۆتایی ساڵی (1981)دا که‌سێکی به‌ناوی حه‌سه‌ن داره‌توویی به تۆمه‌تی ئه‌ندامی حزبی سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان به‌گرتدا، که هه‌ر له‌و ساڵه‌دا حه‌سه‌ن داره‌توویی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه له هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک گیانی له ده‌ست دا؛ سه‌رچاوه: (شێخ محه‌مه‌د خدر ته‌ها، ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروست کرد، که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات).
عومەر حەسەن گەردی، لە ڕۆژی (10.4.1985)دا دوو پێشمەرگەی تیپی (91)ی سەفینی (ی. ن. ک)ی بە ناوەکانی سدیق جەواد حەمە شەریف ئەحمەد گەڵاڵی (1968/ هەولێر/ باغەمرە) و کامەران حەسەن مەولود پیرداود (1967/ هەولێر)، لە کەسنەزان بەدیل گرت و ڕادەستی ئەمنی هەولێری کردن، کە دواتر لە ڕۆژی (15.3.1986)دا لە زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا لە سێدارە دران.
فه‌وجی جاشه سووکه‌کانی عومه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ گه‌ردی، له ساڵی (1985)دا کاتێک کە پاسه‌وانی شارۆچکه‌ی ئاغجه‌له‌ر و دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌ریان پێسپێردرابوو، له شه‌وی (14/15.9.1985)دا هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی تیپی (25)ی خاڵخاڵان که پێکهاتبوو له سێ که‌رتی یه‌کی قه‌ڵاسێوکه، که‌رتی دووی شیوه‌سوور و که‌رتی سێی چه‌مچه‌ماڵ به سه‌رپه‌رشتی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدی سه‌رتیپ، هێرشیان کرده سه‌ر دوو ڕه‌بایه‌ی گوندی کانی سپیلکه‌ی ئاغجه‌له‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند مینێک له‌ژێر قاچی پێشمه‌رگه‌کان و ته‌قه‌ی زۆری جاشه‌کان، یازده پێشمه‌رگه به‌م ناوانه شه‌هید بوون: (ئه‌مین عه‌بدولکه‌ریم (ئه‌مین بەکر قه‌سرۆکی – ئاغجه‌له‌ر)، جومعه عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د ساڵح (جومعه ڕیشه که‌رکوکی) لێپرسراوی دارایی تیپ، عەبدوڵڵا محه‌مه‌دئه‌مین ئیبراهیم (عەبدوڵڵا قه‌ره‌ناوی - شوان)، عه‌زیز محه‌مه‌د ساڵح ئەحمەد سۆنه‌گۆلی (بارام) ڕابه‌ر سیاسی که‌رتی سێی چه‌مچه‌ماڵ، عه‌لی حاجی حه‌مه‌دئه‌مین فه‌تاح عه‌لی (عه‌لی کارێزه‌یی - شوان)، عومه‌ر محه‌مه‌د عەبدوڵڵا خدر ناسراو بە عومەر حەمە قوچ (کانی هه‌نجیر – ئاغجه‌له‌ر)، فازڵ عه‌لی سه‌عید سەعدون شوانی (شێرکۆ قه‌ره‌ناوی)، کامه‌ران ته‌ها فه‌ره‌ج مه‌حمود که‌رکوکی (کامه‌ران بیکه‌یسی)، کاوێس حه‌وێز عومه‌ر ئەحمەد (کاوێس مۆرخوارده‌یی – ئاغجه‌له‌ر)، محێدین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د چەمچەماڵی (محێدین بێکەس) و یاسین سه‌لام ساڵح خدر ناسراو به یاسین ته‌قته‌قی (ته‌قته‌ق – شوان)، له‌گه‌ڵ برینداربوونی (23) پێشمه‌رگه؛ سه‌رچاوه: ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژماره 5618). ته‌رمی شه‌ش پێشمه‌رگه که‌وته به‌رده‌ستی جاشه‌کانی عومه‌ر حه‌سه‌ن و به‌نهێنی له که‌رکوک نێژرابوون، به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له ڕێکه‌وتی (9.4.2003)دا ته‌رمی ئه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه‌یه له گۆڕستانی شێخ محێدین دۆزرایه‌وه و بۆ شوێنی له‌دایکبوونیان گواسترانه‌وه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ گه‌ردی، له شه‌ڕی چوارتا مه‌دالیای ئازایه‌تی له سه‌دام وه‌رگرتووه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ردی، له ڕێکه‌وتی (26.12.1986)دا یوسف مه‌جید حه‌مه‌د سیاوی ئه‌ندامی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستگیرکرد و ڕاده‌ستی ئه‌منی هه‌ولێری کرد. له ساڵی (1987)دا یوسف مه‌جید حه‌مه‌د ڕه‌وانه‌ی دادگای شۆڕشی به‌غدا کراو فه‌رمانی له سێداره دانی بۆ ده‌رچوو، دواتر له ڕێکه‌وتی (29.5.1988)دا له سێداره درا.
فه‌وجی عومه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ گه‌ردی به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (1+2+8)ی کردووه. سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک و دوودا؛ سه‌رچاوه: (ڕۆژنامەی الثورة، ژماره (6519)، ل نه‌زانراوه). سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له ئه‌نفالی (8)دا؛ سه‌رچاوه: (سی دی دادگایی‌کردنی تۆمەتبارانی ئەنفال، ب22، ل5220-5228).
عومه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ گه‌ردی، سه‌رۆکجاشی فه‌وجی (28)ی جاشه سووکه‌کان، ژماره (361)ی له لیستی ناوی تۆمه‌تباره داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. عومه‌ر حه‌سه‌ن، دوای ڕاپه‌ڕین لە ڕۆژی (21.9.1992)دا لەلایەن (ی. ن. ک) له شاری که‌رکوک کوژرا و تەرمەکەی لە موسڵ نێژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆم کە هەمووی لە پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان) نووسراوە، عومەر حەسەن بۆتە هۆکاری شەهیدکردن و لە سێدارەدانی (16) پێشمەرگە و ڕێکخستن، کەچی کەسوکارەکەی لە فەیسبووک پەیژێکیان بۆ کردۆتەوە بەناوی (شەهید عومەر حەسەن)، لینکی پەیژەکە لە خوارەوە دادەنێم:
پەیجەکە
باشە ئەگەر عومەر حەسەن، شەهید بێ، ئەی ئەو قوربانییانەی دەستی ئەو ناوبنێین چی؟ سەیرە، بەڕاستی سەیرە، وەکو کابرا گوتەنی: (وام لەمە، چما عومەر حەسەن شەهیدە و نەمان زانیوە)؟
هیوادارم سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکەن و گوێ لە مۆرانی (ڕۆڵە لای)، مۆرانیبێژ (محەمەد حشمتی) بگرن، ئەگەر سەدا سەد بۆچوونتان وابێ کە مۆرانی ڕۆڵە لای گۆرانیە و مۆرانیبێژ محەمەد حشمتی گۆرانیبێژە، ئینجا هێشتاکە عومەر حەسەن شەهید نییە و سەرۆکجاشێکی خۆفرۆش و بەکرێگیراوی بەعس و سەدام بووە!
دەرســــــیم
هەینی (25.11.2016).
دانـــــمارک
بۆ گوێگرتن لە مۆرانی (ڕۆڵە لای)، بەدەنگی مۆرانیبێژ (محەمەد حشمتی)، کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
گۆرانییەکە