|
ڕۆژئاڤا و ڕێککەوتنی دیمەشق
ساڵی 1991 پاش کۆڕەوی باشووری کوردستان و هاوسۆزی جیهانی بۆ کورد،و لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 688، وەفدی بەرەی کوردستانی چوونە بەغداد و سەدامیان بینی.
ئەوێ ڕۆژێ ڕەخنەی زۆر لە کورد گیرا ، کە ووتیان نەدەبوو " مفاوەزات" بکرێ و جیهان لەسەرمان هاتۆتە دەنگ.
لە سوریاش پاش ڕووخانی بەشار، کۆمەڵکوژی عەلەوی و دروزەکان ڕێگر نەبوون لە پێشوازی کردنی جۆلانی لە پایتەختە گەورەکانی جیهان و پەیامێکی ڕاشکاوی زلهێز و یاریکەرە هەرێمیەکان ئەوە بوو ، ئەوان سوریایەکی یەکگرتووی ژێر دەسەڵاتی سونەی عەرەبیان دەوێ جا کۆنە جیهادی و قاعیدە و داعشن یان نا.
بێدەنگی دنیا و ئیسرائیلیش کە یاریکەرێکی گەورەی سوریایە بەرامبەر دۆخی ڕۆژئاڤا واتە داننانە بە حکومەتی جۆلانی و پشتیوانی کردنیەتی.
بەرخۆدانی حەڵەب و پاشەکشەی شەڕڤانانی هەسەدە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی
" دیمەشق و قەسەد"ی لێکەوتەوە.
کە هێشتا زووە ئەنجامی " باش و خراپی" هەڵبسەنگێنرێت ، بەڵام دەتوانرێت سێ خاڵی گرنگ ئاماژە پێبدرێت:
یەکەم: بەراوردی ڕۆژئاڤا لە نێوان ساڵی 2011 ی خۆپیشاندانەکانی سوریا و ئێستا بکرێت ، کوردی ڕۆژئاڤا " بەو هەموو شەهید و قوربانیەشەوە" ئێستای زۆر باشتر نیە؟
دووەم: بەرخۆدانی ڕۆژئاڤا تەنیا چەکی گەورەی کورد" یەکێتی گەلی کوردستانی" ی بەرجەستە کردەوە ، کە لە مێژوودا دەگمەن و بێوێنەیە.
سێیەم : ئەمریکیەکان دەستەواژەیەکی سیاسیان هەیە ، " سفر یان هەمووی Zero or all" ، لە دۆخی ناچاری ئێستای ڕۆژئاڤادا " بڕێک دەستکەوت " لە هیچ باشتر نیە؟؟
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
https://www.malmokurd.com/News-45682-6
بهروار: 29/01/2026
168 جار خوێندراوهتهوه
|