|
قادر گۆشت بەرازی نەخوارد چونکە حەرام بوو !!ئەزانن لەکوێ ؟؟؟
تازە گەشتبومە ھۆڵەنداو وە دوای چەند مانگێك خرامە کەمپی دوەم و لەبەر ئەوەی مافی پەناهەندەیم وەرنەگرت ماوەیەکی زۆر لە کەمپ مامەوە، ھەر لەوماوانەدا چەندین کەسم ناسی بە کوردو غەیرە کوردیشەوە بە باش و بە خراپیشەوە یەکێ لەوانەی کەناسیم قادر بوو خەڵكی یەکێک لەشارۆچکەکانی کوردستان بوو تەمەنی گەورە بوو بەراورد بەئێمە ،ژن و پێنج منداڵی لە کوردستان بەجێ ھێشتبوو تۆزێ کەم عەقڵ بوو بە کوردیەکەی عەقڵ سوك بوو ، نازناویشی قالە کەرە بوو ،هاتنی قادر بۆ ئەوروپا تەنها بەو مەبەستە بوو وای زانیبوو لەئەوروپا ژنان هەمووی لەسەر شەقامەکان کەوتون و بەس ئەویان نوقسانە, لەگەل واقعدا و لەژیانی ناو هۆلەندا توشی سەدمە بوبوو شەوو ڕۆژ عەوداڵی ژنێک بوو هەرچەندی دەکرد دەستی نەدەکەوت ،، هەر شەممەو یەکشەممەی لێدەهات وەک سەگی پێ سوتاو باڕ بەباڕوو دیسکۆ بەدیسکۆ دەگەڕا کەچی هیچی دەستنەدەکەوت و بەدەستی خاڵی دەگەڕایەوە بۆ کەمپ ،
هەمیشە لەبەر خۆشیەوە دەیووت بەردودارت لێبوارێ خۆ لای خۆمان ئاسانتر دەست دەکەوت لێرە لەقوڕگی شێردایە و ڕوی بابی ئەوە ڕەشبێت خەیاڵی ئەوروپای خستە مێشکمەوە ،
جارێکیان سەری ساڵی تازەی ٩٨ بوو هەموو چوبونیە دەرەوە هۆڵەندیەکان عادەتیان بوو بۆ پیرۆزبایی ساڵی نوێ هەموو تەوقەو ماچ ماچێنیان لەگەڵ ناسراوەکانی خۆیاندا دەکرد ،قادریش لەهەرکویدا ژنێکی بدیایە یەکسەر تەوقەی لەگەل دەکردو ئەملاو لای ماچ دەکردن ئەوانیش خۆنەیاندەناسی بەلام وەکو ڕێزێک بۆ ئەو شەوە و وەکلتوری خۆیان ڕەتیان نەدەکردەوە و چوزانن مەبەستەکەی قادر پیرۆزبایی نەبوو بەڵکوو شتی دیکە بوو،
هەرچی ژنی کەمپ هەبوو لێی دەترسا چونکە
بەئاشکراو بئ شەرم گێچەڵی پێیان دەکرد و ھەندێ جاریش دەستی بۆ دەبردن و پەلاماریشی دەدان ،،،زۆر جار لای غەسالەکانی جل شتن کە ژنان ھەر لەدورەوە دەیانبینی ھەر ھەموو پڕ بە پێکانیان ڕایان دەکرد دەبوو بەفڕکان فڕکانێك ھەر مەپرسە، هەر ژنبوو خەبەری بەژنی تر دەدا تکایە مەڕۆنە لای غەسالەکان چونکە قادر لەوێدا لەبۆسەدایەو بەدوای نیچیریکدا دەگەڕێ ، جا قادریش لەبەر خۆیەوە دەیوت عەمرتان نەمێنێ بۆ ئەوەنە لێم دەترسن وەڵا ئەڵێی تی ئێن تیم لەخۆم بەستوە ئاخر بڵێ بۆ ڕادەکەن ئەو پەڕی دەستێکتان پیدا دەهێنم، خۆ لێتان کەم نابێتەوە ئەی هاوار ، ئیتر چەند جارێك شکاتیان لێ کردو بانگ کرا و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرد و ئینزاریان کرد کەواز بێنێت ئەگینا توشی سزای یاسایی قورس دەبێت و ھەتا بۆ ئیقامەشی خراپ دەبێت ڕەنگە بیگەڕێننەوە کوردستانیش ، بەڵام بەھیچ شێویەك چاری نەبوو چەند ڕۆژێک کۆڵی ئەداو ھەم دیسان دەستی پێ دەکردەوە،،،،
جارێکیان کچێکی منداڵی فارسی هەشت ساڵی ماچ کردبوو کچەکەش بە باوک و دایکی وتبوو ئەوانیش لە سۆشیالی کەمپەکە شکاتیان لێ کرد، وە کاتێ قادریان بانگ کرد و لێیپرسینەوەیان لەگەڵ کرد قادر ووتی بەخوا مەبەستم نەبوە و زۆر بیری منداڵەكانم ئەكەم و وە كچێكم ھەیە زۆر لەمە ئەچێت بۆیە لەبری ئەو ئەمم ماچ کرد ،،کچە منداڵەکەش کە گوێی لێ بوو وتی درۆ دەکات ئەو لێوی ماچ کردوم، کەی باوک لێوی منداڵی ماچ دەکات جا زۆرم پێ سەیربوو ئەو کچە منداڵە چۆن ئەو شتانەی دەزانی !!!
ئیتر ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ناوو ناوبانگی قادر زیاتر بڵاو دەبویەوە ، تەنانەت لەکەمپەکانی تریشەوە دەیانناسی و چالاکیەکانی باسدەکرا دەیانوت وای لیهاتبوو یەکێ بیویستایە ژنان بترسێنن دەیانووت ئەرەوەلا قادر هات ،رۆژیک بۆ سەردان چوبوو بۆ کەمپێکی نزیکمان و باوەذی بە کجە سۆماڵیەکدا کردبوو وە ماچیشی کردبوو ئەویش پۆلیسی بۆ بانگ کردبوو کەچی سوتفە پۆلیسەکەش کچ بوبوو ،ئیتر وەک پاڕانەوە دەستی خستبوە سەرشانی و ئەویشی هەرماچ کردبوو ،ئیدی مەلەفەکان و شکات لێ کردن لەسەری تابهاتایە زیاتر دەبوو مەلەفی کردەوە خراپەکانی تابێت قەبە تر ئەبوو، هەمومان زۆر ئەمۆژگاریمان دەکرد بەڵام بێسود بوو ، جارێکیان پێم ووت باشە ناترسی ژنەکەت لەکوردوستان لەگەل پیاوئکدا دەست تێکەڵ بکات ؟کەچی لەوەڵامدا ووتی وەڵاهی بە ئەحەی برامم ووتوە نەک لەڕاستی لەخەیاڵیشدا بچوکترین گومانت لێکرد یان شتت لێ بینی یەک فیشەک بنێ بەناودەمیەوە ؟لەویدا تاساماوەو لەدڵی خۆمدا ووتم ئائەوەیە یاسای دارستان ئەم لێرە بەچیەو سەرقاڵەو چۆن براکەشی سەرپشک کردوە بۆ کوشتنی هاوسەرەکەشی کەهیچیشی نەکردوە و پینج منداڵیشی بۆ بەخێو دەکات،
ڕۆژیک نانی بەیانیمان دەخوار و لە پڕێکدا چی ڕویدا؟؟
کاتێکمان زانی دوو ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس ھاتن بۆ کەمپ و بە قادریان ووت خۆی بپێچێتەوە ئیشیان پێیەتی و لەگەڵ خۆیان دەیبەن ، وە پۆلیسەکان سوشیالی کەمپیشیان ئاگادار کردەوە ،،،ئیتر ئیمەش ھەریەکە لای خۆمانەوە ھەزار خەیاڵ بەمێشکماندا دەھات یەکێکمان دەیووت خۆ گاڵتە نیە بەخوا چەند ساڵێك زیندانی و بێسەروشوێنی دەکەن و یەکێ تر دەیوت بەخوا سنورداشی کوردوستانی دەکەنەوە ،،،سەرەڕایی کردەوە ناشیرینەکانی ھەر دڵمان لای بوو بەزەیمان پێیدا دەھاتەوە، هەندێ جاریش خوا هەڵناگرێ خەمی تازە هەواری غوربەتمانی بەبادەدا و بەکوڵ بەقسەکانی پێدەکەنین ،،، ،دوای ھەفتەیەك سەری هەڵدایەوە چۆن و بەچ شیوەیەک گەڕایەوە؟؟
بە ھاتنەوەی ھەموو حەپەساین کەسمان لەوبڕوایەدا نەبوین جارێکی تر بیبینینەوە ، هەموان ڕومان تێکرد ئەوە بۆ کوێیان بردیت؟ زیندانی کرابویت ؟ چۆن وا زوو ئازاد کرایت ؟ ئیتر بەگاڵتە کردنێکەوە ووتی بەخوا ئیوە بەمن دەڵێن قالە کەرە بەڵام ئیوە کەرن وتمان چۆن ؟؟ووتی بابە گیرانی چی و شتی چی خۆ ئیرە ئەفغانستان نیە لێرە مافی مرۆڤ ھەیە، خۆ گاڵتە نیە زیندانی چی بەھەشتم بەچاوی خۆم دی !!! ھەرچیم کرد لەڕابردودا و چەند جار پەلاماری ژنم دا ھەمووی بۆم بوە خێرو بێر ، بەخوا لەوە درۆتر نیە کەدەڵێت ھەرچی بکەی ئەوە دێتەوە ڕێت ، من خراپم کردو بە باش ھاتەوە ڕێم ، وتمان چۆن ؟؟
وتی دوای ئەوەی کەمپەکە ڕاپۆرتەکانی لەسەر من ناردبوو بۆ دکتۆری دەرونی و لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و پۆلیس ئیتر ئەوانیش بڕیاریان دابوو ،ماڵیان ئاوابێت و خێریان بنوسرێت کە تەنھا چارەسەرێك بۆیان دانابووم کەدەبێ ھەموو مانگێ حەفتەیەك لە لەشاری ئایندهۆڤن لە شوقەیەك بمێنمەوە کەهی لەشفرۆشەکانە، وە خۆم سەربەست بم لەگەڵ کامیان بچمە جێگاوە ، منیش ووتم ئەی خواردنت لەکوێ دەخوارد ؟؟ووتی سێ ژەمە خواردنیشیان بۆ دەھێنام و بەڵام نەمدەوێرا لەسەرەتاوە گۆشتەکان بخۆم ، چونکە دەترسام گۆشت بەرازبێت و خۆشت دەزانی گۆشتی بەرازیش حەرامە، ئیتر باشبوو وەرگێڕی کوردیشیان بەتەلەفون بۆ وەرگرتم پێم ووت کە پێیان بڵێ من موسڵمانم و گۆشت بەراز ناخۆم ئیتر باشبوو ئەو گرفتەشم چارەسەر بوو وە ڕێزیشیان لەئاینەکەشم گرت ماڵیان ئاوابێت,,
,منیش ووتم مردوت مرێ حەفتەیەک لەگەڵ ژنانی لەشفرۆشدا حەرام نەبوو بەس خواردنی گۆشت بەراز حەرامە ؟؟؟ووتی بەخوا بێ عەقڵیت، جگە لەگۆشت بەراز گۆشتی تر زۆر بوو بیخۆم و بەدیلی هەیوو ، بەڵام بۆ ژن ھیچ حەلێکم نیە و بەدیلی ترم نەبوو ، هەرچەند هەرجاریکیش لەگەلیان دەبووم سورەتی فاتیحام دەخوێند ئەی خۆ لەمارەکردنیشدا مامۆستای ئاینیش هەرئەوە ئەخوێنێ ،،،
وە دوای ئەوە قادر هەویەیەکی تایبەتیان بۆ دروست کردبوو کە لەمانگێدا حەفتەیەک بۆی هەبوو بچێتەوە بۆ لای لەشفرۆشەکان و لەوێ بمێنیتەوە وە تکتی شەمەندەنەفەریێ ئەمسەرو ئەوسەریشیان بەخۆڕایی پێدەدا ،، وە ئەو سێ حەفتەیەی لەکەمپ دەمایەوە ئەو قادرەی جاران نەبوو ،تەواو گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا هاتبوو نە سەیری ژنانی دەکردو نە کێشەو گرفتیشی دەنایەوە وەک چۆن ئاوێک بەسەر ئاگرێکدا بکەیت ، ھە میشە دەیووت من تازە چۆن سەیری ئەم ژنە لات و لوتانەی کەمپ دەکەم ، خۆ هەموو دەڵێی پیاون وە ئەوانەی خۆم ھەریەکەو بەھەزاری وەکو ئەمانەی ناگۆڕمەوە ، دەشی ووت داخەکەم کەس لەخۆم بەعاقڵتر نازانم کەچی پێشم دەڵێن قالە کەرە ،ئەگەر کەربومایە لای جەماعەت گۆشت بەرزام دەخوارد چونکە جگە لەئاینەکەشمان کەقەدەغەی کردوە دەزانم بۆ تەندروستیش خراپە ئیتر ئاخر کەریەتی من لەکوێدایە ؟ ئەگەر کەر بومایە ڕۆژم بەڕۆژەش نەدەگەشت و دڵنیاشبن لەپێش هەمووتانەوە ئیقامەش وەردەگرم ..
بەڵام وەری نەگرتوو ساڵێک دواتر بەیەکجاری گەڕایەوە بۆ کۆردوستان ،وەک بینرابوو کوردوستان تیڤیش لەسەر سنوری ئیبراهیم خەلیل پیشوازیەکی گەرمیشیان لێکردبوو موقابەلەشیان لەگەڵ کردبوو پییان گرنگ بوو ئەوکات کوردێک کۆچی پێچەوانە بکاتەوە .دیارە کەسایەتیان نەناسیبوو ،پیم وایە قادر یەکەم کەس بوبێ کۆچی پیچەوانەی لەو کاتانەدا کردبێتەوە
ئەوەش پیویستە بگوتریت قادر لەدوای راپەڕین نوینەرێ یەکێ لەحزبە بچوکەکان بو بوو لەبەرەی کوردوستانی
ڕەنگە ئیستا خانەنشین کرابێت
تێبینی --قادر ناوی خوازراوە.
لوقمان سەلام سۆڵەیی
هۆڵندا
بهروار: 29/04/2026
59 جار خوێندراوهتهوه
|