ناسک قادر بۆ فاروق ڕەفیق
‎لەم جۆرە ساتانەدایە مرۆڤ هەست دەکات وشە چەند دەستکورتە لە گوزارشتکرن لەوەی هەستی پێ دەکات

ماڵئاوا، ئەی ئەو کەسەی خەمی جڤات شەو و ڕۆژ ئۆقرەی لێ بڕیبوویت، و پڕ بوویت لە تووڕەیی دژ بە ناڕێکییەکانی کۆمەڵگایەک کە بۆی دەسووتایت. بەڵام گەندەڵ و تاریکپەرستەکان نەیانهێشت نە خەونی تۆ و نە خەونی هەزاران مرۆڤی ئاوارەی دەستی جەهل تاسەتان لە “چاک ژیان” لە نێو زێدی خۆ بێتەدی.

 تۆ پەلەت بوو پێش چاولێکنانی کۆتایی، زۆرترین بەشی ئەو قسانەی ناو دڵت بگەیەنیتە گوێی ئەو نەتەوەیەی لەپێناویدا ئامادە بوویت هەموو سەرکێشییەک بکەیت به ژیانی خۆت و ئازیزترینەکانتەوە کە جگەرگۆشەکانت بوون.

ئەو جورئەتی ڕووبەڕووبونەوەیەت یەکێک لەو خاڵە ڕۆشنانەیە کە دڵنەوایی و شانازیی دەداتە ئەو دوو منداڵەمان کە لە ئێستادا خەمێکی قورسی ماڵئاوایی باوکیان دایگرتوون.
تۆ بۆ بەشێکی گەورەی خەڵکی کورد زۆرت گەیاندووە. ئەوەی بە ئەرکی خۆتت دەزانی، هیچ درێغییەکت لە بەئەنجامگەیاندنیدا نەکرد. ئەمڕۆ بەشێکی گەورەی خەڵک خەمبارن بۆت. ئاسوودە بە. 
بە هێمنیی بنوو!
ناسک قادر
هاوژینی د. فاروق ڕەفیق
به‌روار:  29/04/2026
48   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   418
کۆی سه‌ردان:   31335540