|
سلێمانی و کوردایەتی
لاکسۆ 1998
ساڵانی نەوەدەکان ڕۆمانی " ئەڵوەن یان ئەڵوەندا" ی خەسرەو جافم خوێندەوە.
گەر هەڵە نەبم کوڕێکی خانەقینی دێتە ئیتاڵیا و کچێکی لە ژنێکی ئیتاڵی دەبێت ناوی دەنێت "
ئەڵوەن" ، و دواتر دەبێت بە " ئەڵوەندا".
پاش ئەوەی ئەو کچە گەورە دەبێت و باوکی دەمرێت، بە ڕێکەوت لەگەڵ کوڕێکی کوردا یەک دەناسن و ، کچە دەزانێت کە هاوڕێ کوڕەکەی کوردە ، باسی کورد بوونی باوکی خۆی بۆ دەکات .
ڕۆژی 1998.9.30 مافی پەنابەریم لە کەمپی لاکسۆ وەرگرت.
هەندێ لە ناسیاو و هاوڕێکانی کەمپ شەو هاتن بۆ پیرۆزبایی .
یەکێک لەو کەسانەی هاتن " دکتۆر محەمەد" بوو کە کوردێکی ڕۆژئاوا و لە مۆسکۆ وە هاتبووە سوید.
ئەو ووتی:
هەموومان لێرە دەکوژێینەوە و نەوەکانمان نازانن کە کوردن.
من ڕۆمانی ئەڵوەندام بیر کەوتەوە .
من زۆر دژی بۆچونەکەی بووم ، و بە خەیاڵی گەنجانەوە ووتم:
دەوڵەتی ئیسرائیل لە ئەوروپاوە دروست بووە.
ئێمە لە ئەوروپاوە دەتوانین هاوکاری گەورەی کوردستان بکەین.
ئەو شتێکی ووت ،کە من کت و مت وەکو خۆی و بە ئەمانەتەوەم دەیگێڕمەوە و لە ماڵئاواییدا بە تەنیا پێی ووتم:
من لەم کەمپە قسەم لەگەڵ زۆر کەسدا کردووە، هەموو خەون و پلانی کاسبی و پارە کۆکردەوەیان هەیە ، کاتێ مافی پەنابەری وەردەگرن.
بەڵام ئەوانەی سلێمانی نەبێ کە زۆریان باسی سیاسەت دەکەن.
ئێمە ئەو ڕۆحی کوردایەتیەی هەمانە لە سلێمانیەوە بە خۆڕسک وەرمانگرتوە و ، هەر لە سلێمانیشەوە فێربووین کە دەبێ کوردایەتی بخەینە پێش ژیانی تایبەتی خۆمان و هەموو شتێکەوە، دەنا شەدەیەک دۆلار بدەرە دەست پشیلەیەکیش هەڵی دەگرێت بۆ خۆی.
لە خۆشەویستی و جوانی سلێمانیەوەیە دەتوانین بۆ کوردستان بمرین،
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکە:
کەمپی لاکسۆیە
لەگەڵ شاڵوتی مامۆستای سویدی
بهروار: 14/11/2025
120 جار خوێندراوهتهوه
|