|
ئەو ژنەی پارەکەی دەکرد بە خێر 😡😡
بێوەژنێک هەبووە زۆری حەزی لە باخەڵ بووە و ، زانیویەشتی پارە دەکات، ڕۆژانە " 10- 15" پیاوی بەڕێکردووه.
پارەکەی بەشی ژیانی خۆی لێهەڵگرتووە و ئەوی تری کردووە بە خێر.
ڕۆژێک دەچێت بۆ لای مەلای گوند و چیرۆکی خۆی و خێرەکەی بۆ مەلا باس دەکات .
مەلاش دەڵێ:
وەڵا بەس " هین" دڕینەکەت بۆ دەمێنێتەو و خێرەکەت قبوڵ نیە.
داعشەکانی کورد لە عەمشە و مەمشە زیاتر دوعایان بۆ " جۆلانی" کرد و ووتیان مەکە قودس" لە جێبایە".
ئەوا " جۆلانی" بەرەو باوەخوون کرایەوە و هاکا دەستی نەتانیاهۆشیان پێ ماچکرد.
دەی برایانی ئیسلامی سیاسی چیتان داعشچێتی کرد بەس قوڕگ دڕینەکەتان بۆ مایەوە.
خۆزگە لە ئیسلامی عەرەبی و تورکی و فارسی بچوونایە ، کە لە خزمەتی گەورەی نەتەوەی خۆیاندان.
ئەوەتا حە.ما.س کە بە حساب بۆ " ئیسلام" ی دەکرد خۆی کرد بە قوربانی نەتەوەکەی خۆی.
بەڵام ئیسلامی سیاسی کورد " ئاین" یان کردووە بە نۆکەرایەتی بۆ وڵاتە داگیرکەرەکانی نیشتمانەکەی خۆیان.
دەی بۆ بۆچی موسڵمانانی سۆدانی دارفۆر ناگرین ، یان پاکستان و ئێران یەک ملیۆن ئاوارەی بێ دەرەتانی ئەفغانیان دەرکرد و خۆتان لێکردوون بە کەڕەی شەربەت، گەر شینی فەلەستینتان بە فرمانی ئیخوان نیە؟؟
سەرکەوتنی " حیزبێکی ئیسلامی کوردی" لە هەڵبژاردنی ئێراق ، پاشەکشەی هێزی ئێرانە لە بەغداد و دیزاینی ئەنقەرەیە ، جا بشڵێن " نازانین دیزاین" چیە!!
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 12/11/2025
258 جار خوێندراوهتهوه
|