ئەمە جلوبەرگی ڕاکردنی منە
 – نە ڕووتییە، نە پۆرنۆگرافییە.
مافی سەرەکی مرۆڤ و ژنانە بە ئازادی بڕیار بدەن چی لەبەر بکەن و چۆن دەژین. بڕیاردان بۆ بوون و ژیان مافێکی بنەڕەتی و ئازادییەکی کەسییە. 

 
ئەمە جەستەی منە، جلوبەرگی منە بۆ ڕاکردنم، بەڵێ ئەمە هەڵبژاردەی منە وە ئازادی منە.
هەڵبژاردەکانی ژنان و با بنووسم مرۆڤەکان جێگای مشتومڕی تۆ نیە، کەس وەک پاسەوان تۆی دانەمەزراندووە، کامێرای چاودێری ئەوانتر مەبە.

ئەگەر ناتوانیت ئەمە ببینی و قبووڵی بکەیت، لا بکە ئەولا، بڕۆ! بە مافی خۆتی مەزانە سنوورەکانی خۆت و نۆرمەکانی خۆت بسەپێنی بەسەر کەسدا.
زنجیری ئاسنینی نۆرمەکانی خۆت مەکە ملی کەس.
مرۆڤەکان تووتکە سەگی یاسا و ڕێسا و نۆرمەکانی تۆ نین و نابن.

ئیتر ئاوا زۆر بە کورتی.

تێبینی: کۆمنت بەس بۆ هاوڕێیان ئازادە، دەێت ببورن بەس کاتی گسکدان و فڕێدانی جنێو و سوکایەتم نیە. لە دەوامم.
کات هەبوو کۆمنت دەکەمەوە.

د.نگین جەعفەر
کۆپنهاگن
به‌روار:  21/08/2026
100   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   93
کۆی سه‌ردان:   31677456