|
بەرەو دەنگدانی سوید 2026🇸🇪
دەنگدانی ئەمساڵی 2026، یەکلاکەرەوەیە
چوار ساڵە بەڕەی ڕاستڕەو بە کۆمەکی پارتی دیموکراتە سویدیەکان کە پێشتر نەژادپەرستیبوون و ئێستا ڕاستڕەوی پەڕگیر دەسەڵاتیان گرتووە. چوار ساڵە تەنیا کاری سەرەکیان داشۆڕین و "ڕەخنە"یە لە بێگانە.
بیست دەرسەدی سوید بە ڕەچەڵەک بێگانەن. دەکرێ ڕۆڵ و قسەی خۆتان هەبێ.
دەکرێ چالاکانە باڵانسی دەسەڵات بە سوودی زۆرینەی خەڵک بگۆڕن و ئیتر (24) کاتژمێر گوێبیستی داشۆڕین و قسە و وتن بە بێگانەکان نەبین! دەبێ بیرمان بێ کە ئەو بیست دەرسەدە یەکێکن لە پایە سەرەکیەکانی وڵات.
ئەو ڕاستیە بزانین سوید بێ ئەوان پەکی دەکەوێ.
دەنگت بە فیڕۆ مەدە
دەنگی تۆ یەکڵاکەرەوەیە ! دەنگی تۆ دەکرێ ساخکەری هێزی گۆڕینی بێ! دەنگی تۆ دەکرێ دەستەڵات گۆڕ بێ بە فیڕۆی مەدە!
مالمۆکورد
تا ڕۆژی دەنگدان مالمۆ کورد هەواڵ و تێبینی دەربارەی دەنگدانی ئەمساڵ لەبەر ئەو هۆیانەی سەرەوە تۆمار دەکا.
بهروار: 21/08/2026
19 جار خوێندراوهتهوه
|