|
تەڵەی مشک 🐁
ئابی 1996
کە یەکێتی لە سلێمانی کشایەوە، هەندێ کەلوپەلی
" پارێزگای سلێمانی" لە ژێرزەمینەکەی ماڵی خەزورم شاردرایەوە، چونکە خەزوری ڕەحمەتیم " لایەنگری پارتی " بوو ، و شوێن گومان نەبوون.
دواتر کە هاتنەوە و شتەکانیان بردبوەوە ، پێشمەرگەکانی فەوجی پارێزگا " کاک سالار عەزیز" پاکەتێکی بچووکیان یان لێدا بوو بە
" یاد" ەی خوشکەزام.
ئەوانیش دایان بە من بۆی بفرۆشم.
پاکەتەکەم برد بۆ شەقامی مەولەوی کە
" کەلوپەلی کارەبایی" لێدەفرۆشرا.
چەند دوکانێکم گێڕا لێی حاڵی نەبوون کە چیە؟
ناردمیان بۆ دوکانێک کە زۆر شارەزایە.
دوکاندارەکە زۆر سەیری کرد و ووتی:
ڕێک بزانم ئەمە چیە نازانم، بەڵام دەبێ تەڵەی مشک بێ، چونکە لێی نووسراوە " ماوس" و ماوسیش مشکە و وایەری پێوەیە ، دەبێ تەڵەی کارەبایی بێ کە مشک بگرێ.
ئەو کاتە ماوسی کۆمپیوتەر پۆرتێکی بچووک و بازنەیی، و زۆرجار پۆرتی ماوس سەوز بوو.
بردم بۆ مەزاتخانەکە " دوکانی ئەتاریەکان" ووتیان ئەمە " ماوسی کۆمپیوتەرە".
دواتر بردم بۆ " نوسینگەی تەلەفۆنی جیهانی
"هەڵەبجە و لێیان کڕیم بە " 200" دینارێک کە نزیکەی " 5" دۆلارێکی دەکرد.
دواتر بوو بە نان و ئاومان مەگەر لە خەو و کاتی کاردا بە دەستمانەوەوە نەبووبێ، زۆرجاریش فەرشەکەشی نەدەویست هەر بە وورگ کاری خۆی دەکرد.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
تێبینی: ئەم پۆستە بیرەوەری کەسی خۆمانە.
بهروار: 21/08/2026
142 جار خوێندراوهتهوه
|