|
بۆ مەرگی جوان تاهیر
هەزاران ژن لە وڵاتی ئێمە تەمەن کورتن، وەک پەپولە!
لە جێگەیەک بە ڕق دەسووتێن
لە لایەکی تر بە سەرزەنشت دەتووێنەوە،
ئەوان هەرگیز نادۆزرێنەوە!
ڕەنگی باڵەکانی ئەوان لەگەڵ باران ئاوێزان دەبن و دەبارێن بەسەرماندا!
پەپوولەکانی وڵاتی ئێمە ژنەکانن، کچەکانن،
پۆڵ پۆڵ بە نەفرەت دەخنکێنرێن!
ئەوان بە خۆشەویستییەوە لەگەڵ پیاوەتیدا دەتوێنەوە!
هەموو پاییزێک زەنگی مەرگ بە گوێماندا دەدەن..
پەپولەکان ژنەکانن، کچەکانن
هەرگیز فێری فڕین نابن، لە دووڕییانی ژیاندا لەگەڵ پەلکەزێڕینە دەڕۆن و هەرگیز ناگەڕێنەوە.. ئاوڕنادەنەوە..!
بۆ گیانی جوان، چەندڕۆژێک پێش ئێستا خۆی سووتاند و ژیانئاوایی کرد..
بۆ هەموو ئەو ژنانەی بە ئاگری پیاوسالاریی سووتان و ناگەڕێنەوە.. هەرگیز..!
بەهار مونزیر
بهروار: 20/08/2026
48 جار خوێندراوهتهوه
|