شەڕی دیمۆگرافی

لە رۆژهەڵاتی ناوەراست یا هەتا جیهانیش بە دەرلە هیندیە سورەکانی ئەمریکا،کوردوستان تەنها شوێنێکە وە وکورد تەنها نەتەوەیەکە،کە هەمیشە کەوتۆتە بەرهێرشی گۆرینی دیمۆگرافی لە لایەن گەلانی دراوسێوە بە چەندەها جۆری جیاوازبەم ئەمانجە کە ناسنامەی نەتەوەیی ونیشتیمانی کوردو کوردوستان نەهێلرێت.

هەمشە هێزە داگیرکەرەکان تەنها بە هێنانی هێزی سەربازی نەوەستاون بۆ سەر کوردوستان ،بەلکو لە گەل هێزی سەربازی هێزی مرۆڤیشیان هێناوە،وە لە کوردوستان جێگیریان کردوە وەک شەڕی دیمۆگرافی بۆ پاراستنی داگیرکاری لە داهاتوودابۆیە ئەبینین ئەم شوێنانەی کوردوستان کە لە ناوەندی دەسەڵاتی داگیر کەرانەوە نزیکن وەک یەکەم شوینی داگیر کراو،زووتروە خێراترکەوتونەتە بەر هێرشی گۆڕینی دیمۆگرافی وە لە ناوبردنی هەموو سیمایەکی کوردی.

گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردوستان بە دوو ئاراستە ئەنجام دراوە وە تا ئێستاش ئەنجام ئەدرێت، یەکەم بە ڕاگواستنی کورد لە شوێنی خۆیانەوە بۆ قوڵایی وەلاتانی  بالادەست لە لایەن دەسەلاتە دژ بەکوردەکانەوە، بۆنمونە کۆچ دانی کوردانی ئورمیە بۆ خوراسان و شوێنەکانی ترلە لایەن دەسەلات دارانی ئێرانەوە پێش زیاتر لە ٤۰۰ ساڵ،وە هەروەها کۆچ دانی کوردانی باکوری کوردستان بۆ قۆنیە لە لایەن داگیرکەرانی تورکی عوسمانیەوە. دوەم ئاراستەی گۆرینی دیمۆگرافی کوردوستان بەهێنانی هێزی مرۆڤی وەلاتانی باڵادەست بۆ کوردوستان لەتورکیا ،سوریا  ئیراق وە ئیرانیش بە تایبەت لە ئورمیە وە جیا کردنەوەی لە کوردوستان وە ناساندنی وە ک پاریزگایەکی ئازەری، وە هەروەها بە فارس کردنی زۆر ناوچەی ئیڵام ،کرماشان ،هەمەدان وە زنجان ،بۆ نمونە هاندان وهینانی ئارەب بۆ موسل، کەرکوک گوڵاڵە وە زۆر شوێنی تر بۆ ئەوەی دیمۆگرافیای کوردوستان بگۆڕدرێت بە هەمان جۆرلە باکوری سوریا وەلە هەموو کوردوستانی تورکیا بە بەرنامە کارکراوە بۆئەوەی هاوسەنگی دیمۆگرافی بەزیانی کورد بگۆڕدریت ،کە ئێستا کاریگەریە نەرێنیەکانی ئەبینرێن، دوبارە بۆ نمونە یەکێ لە هۆکارەکانی هەرەسی دەسەلاتی خۆ بەریوەبەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ۲۰۲٥ گۆرینی دیمۆگرافیا بوو، کە دەسەلات دارانی سوریا بە تایبەت دەسەلاتی  بەعسی وشوڤینیەکان لە پەنجاکان و شەستەکانی سەددەی رابردوو دەستیان کردبوو بە جیگیر کردنی ئارەب بە ناوی پشتێنەی ئاسایش بۆدەولەتی سوریا.هەڵبەتە لە تورکیا کار هەر بەگۆڕینی دیمۆگرفیا نەوەستاوە،بەڵکو هەوڵی بە تورک کردنی کوردیش بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی بۆ دراوە لەم ۱۰۰ ساڵەی رابردوو. جۆرهەندی لەوانەی لە هەولیر، کە خۆیان بە تورک مان ئەزانن ،نوینەرەکەیان ئایدن لە گەل سەفیری تورکیا لە سەرقەڵاتی هەولێر بەرامبەر دەسەلات دارنی هەولیر ڕایان گەیاند، کە هەولیر شاری تورکمانە واتە لە گەڵ کەرکوک بە یەکەوە، وە هەندی تورکمانی ترهەرێمی سەربەخۆی خۆیان ئەوێ لە ناو کوردوستان،ئەمەش واتە دروست کردنی تەشەنەی دیمۆگرافی لە ناو هەریم،بئ ئەوی هیچ حیسابیک  بۆ سەرۆکی هەریم بکەن وەبێ وەڵامی سەرۆکی هەرێمش هاندەرە بۆیان کە داوای زیاتری خاکی مێژوویی کوردوستان بکەن.
بەڵی لە سالانی داهاتووزەمینەی کێشە وشەڕی دیمۆگرافی بوونی زیاتری ئەبیت ،کە یەخەی گەلی کوردوستان بگرێت ،ئیترپرسیارئەمەیە کە ئایا کورد بەم جۆرە کەسانەی کە ئێستا خۆیان کردۆتە رابەرو سەرۆک وەبەم جۆرە بەریوەبردنەی هەیەتی توانای بەڕوەیەبردنی قەیران و کێشەی دیمۆگرافی هەیە یان نا ؟ئەمە پرسیاریکە ئەبێ هەموان وەڵام وشرۆڤەیان هەبیت بۆی تا کورد نەکەویتە شەریکی  دیمۆگرافی بی برانەوەو درێژ، وە ئەگەرگرفتیکیش هەبیت بە ئامرازی دیموکرسی وە بە لە بەرچاوگرتنی ماف دۆستانە چارەسەر بکریت.

د. محەمەد ئەمین


به‌روار:  27/07/2026
22   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   158
کۆی سه‌ردان:   31618441