|
کەسووتام خودا ویستی تاقیم بکاتەوە
هەموو ناخۆشی و رووداوێکی سەخت کە ڕووبەڕووی ئەبینەوە لە ژیانمان، قەت بێ حیکمەت نییە...! لە زۆر ڕووەوە فێربوون و بە ئاگاهاتنەوە و وانەی فێربوونە.
مانگێک پێش ئێستا کاتێک بەشی سەرەوەی جەستەم بە ئاوی کوڵاو سوتا لە ناو گەرماو، برژاو و زۆر بە ئازار بوو. یەکەم شت زۆر زۆر ئارام و خۆڕاگر بووم، هیچ ناشوکریم نەکرد کە بۆچی من وام لێهات!
یەکسەر ویستم تێبگەم لەم ڕووداوە و حیکمەتی ئەم شتە. *بیرم کردەوە خوا ئەیەوێت ڕووی ڕاستەقینەی کەسەکانی چواردەورم پێ نیشان بدات. کە کەسانی دڵسۆزی من و هاوڕێی ڕاستەقینەی من کێیە!! ڕووی زۆر کەسم بۆ دەرکەوت. سوپاسی خوام کرد لەوەی باش بە ئاگای هێنامەوە چواردەورەکەم بە باشی بناسمەوە و لە هەمان کات بە پێی کەسەکان بە ڕیتمی دڵپاک بوون و نییەتی خۆم بکەم لە کاتێکا خۆم هەموو جۆرە خەڵکێکم خۆشئەوێ و حەز ناکەم گومانی ناخۆش بە هیچ کەسێک ببەم، کە لە ڕاستییا هەندێ لە کەسانی چواردەورمان لە مار ترسناکترن.
شتێکی تر ئەوە بوو کە باش لەوە تێبگەم هیچ کاتێک لە حیکمەتی نزا و دوعاکردن نائومێد نەبم. دوعا و نزا کردن لە خوای گەورە زۆر زۆر شت ئەگۆڕێت وەکو شەو و ڕۆژ!
باوەڕپێنەکراوە. من جەستەم بەشی سەرەوەی تا لای ملم سووتا و برژابوو، بەڵام ئومێدم بە لوتفی خوا هەبوو کە موعجیزە ڕووبدات. بە تەسبیحەکەم زیکرم ئەکرد و نزام ئەکرد خوا شیفای خێرم بۆ بنێرێت. موعجیزە ڕوویدا لە چاکبوونەوەی سوتاوی جەستەم. کە پێم وابوو سێ مانگیش ئەخایەنێت.
لە دوای دوو هەفتە لە سوتاوییەکەم کەم کەم ئاسایی بوەوە و ژیانم ڕەوتی ئاسایی وەرگرتەوە، کە هەتا ماوەی دوو هەفتەیش نەمئەتوانی بە پشتیشما بخەوم چونکە پشتیشم سوتا بوو لە سەرەوە تا خوارەوە. تا سێیەم ڕۆژ پەرستارەکەم تەداوی ئەکرد، دواتر خۆم لە ماڵەوە هەموو ڕۆژێک تەداویم ئەکرد بە دەستی خۆم پێستە سوتاوییەکانم لائەبرد و مەڵهەمم بڵاوئەکردەوە بە ڕووی پێستی جەستەم، پاشان بە لەفاف ئەمپێچا بە باشی، ئەوە ئازاری کزانەوەکەی هەر باس ناکرێت کە ئەیدا لە دڵم تەحەمولێکی ئەویست.
هەمیشە سوپاسی خوا ئەکەم بۆ هەر جۆرە ناخۆشییەک ڕووبەڕووی بومەوە لەم ژیانە. زۆرتر بە ئاگا هاتمەوە و زۆرتر فێربووم و لە حیکمەتی شتەکان تێگەیشتم.
ڕۆژا
پاریس
بهروار: 27/07/2026
50 جار خوێندراوهتهوه
|