کەڵەکی گەورە 🤣🤣
کابرایەک لە شار دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان، بێوەژنێکی گوندەکەی دراوسێیان لایەوە دادەنیشێت و ، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆی.

کابرا زۆر هەوڵ دەدات بۆی بکاتەوە ، غیرەت نایگرێت.
کاتێ لە پاسەکە دادەبەزن و ڕێگایان تا نزیک  بنارەکە پێکەوەیە، نازانێت چۆنی پێ بڵێت، دەگەنە ئەوەی ڕێگاکانیان جیا بێتەوە.

پیاوەکە دەڵێ: ئاخ ئەگەر ئەم زەویە هی من دەبوو.
بێوەژنەکەش دەڵێ: جا ئەوە هی تۆ بوو چیت لێدەکرد؟
پیاوەکە دەڵێ: وەڵا دەمکرد بە کاڵەک ، هەرچی کاڵەکێکی بخواردایە دەمکوتی.

بێوەژن پەلاماری بەردێک دەدات و دەڵێ : 
ئەوە کاڵەکێکم خوارد بزانم چی دەکەیت؟
پیاوە دەیکوتێ.
بێوەژن بەردێکی تر هەڵدەگرێت و دەڵێ:
 ئەوە کاڵەکێکی تریشم خوارد.
پیاوەکە جارێکی تر دەیکوتێ.

بێوەژن وەکو حەوجۆش دادەگیرسێ و دوور دەکەوێتەوە و بەردێکی زل دەدۆزێتەوە و دەڵێ:
ئەی ئەگەر ئەم کاڵەکە گەورەیەم خوارد چیم لێدەکەی؟

پیاوەکە دەڵێ:
ئەوە زەوی من نیە  لە حدودی من دەرچوو.
به‌روار:  14/07/2026
62   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   275
کۆی سه‌ردان:   31572535