خانوەکەی نوری سەعید بە قیست دروستکراوە

لەدوای کۆدەتای 14 تەمموز" وەسفی تاهیرو عەبدولکەریم قاسم "،  لە سەردانێکیان دا  بۆ بنکەی پۆلیسی کەرخ  ، کاتێک نوێنەری کۆمپانیای (C.A.T Group )* لوبنانی بیناسازی دێن بۆلایان و داوای قیستی خانوەکەی "نوری سەعید" ی سەرۆکوەزیران یان لێ ئەکەن ؛ 
لەو کاتەی دا "نەجم مورشیدی " پۆلیسی نیگابانی تایبەتی "نوری سەعید" لە گرتوخانەی کەرخ زیندانی ئەبێت ،  بەو جۆرە چیرۆکی خانوە نوێکەی"  نوری سەعید" بۆ "کەریم قاسم و وەسفی تاهیر)" ئەگێڕیتەوە :

جارێک باشتوجار "عەبدولهادی چەلەبی؛،  لەگەڵ هەندێک برادەری تری نوری پاشا داوای لێ ئەکەن ، با ئیتر خانویەکی نوێ دروست بکات،  شایستە بێت بە پلەو پایەی ناوچەیی و نیو دەوڵەتی نوری پاشا و بشێت بۆ سەردان و چاوپێکەوتنی میوانە باڵاو پایەدارەکانی ...

پاشا ئەلێت:
 ئێوە بازرگانن و لەخۆتانەوە ئەڕوانن ، من کارگوزارێکم و موچەم دیاریکراوە  ،  ئەو پارەو پولە  لەکو ێ بێنم ..؟!
هادی چەلەبی ئەلێت :
دەی پاشا ئەرزەکەی لەسەر من  و دورست کردنی بیناکەش  لەسەر کۆمپانای "کاتی بیناسازی لوبنانی" بە قستی 50 دیناری مانگانە ئەنجام دێت .
بەوجۆرە (نوری سەعید) ڕازی بو  خانوەکەی لە ناوچەی (کەرادە مریەم)  پێ ساز بکات..

نەجم مورشیدی لە بەردەوامی گێرانەوەکەی دا ، ئەلێت :
عەبدولکەریم  ، کاتێک بۆ حیکایەتی خانوەکەی پاشا  گوێی لەمن گرت بو ، لای کردەوە بەلای "وەسفی تاهیر"  دا و گوتی:

ــ وەسفی وامان ئەزانی سامان و  گەنجینەی دەوڵەت لە بن  دەستی "نوری سەعید" دایە. 

وەسفی ! ئێمەیان خەڵەتاندو لایان بۆ شل کردین  شۆڕش بەرپاکەین و نوری سەعیدیان بۆ  بەکۆتایی کەین ...وەسفی ئەوەتا  ئەوەمان بۆ بەجێ گەیاندون  ، ئیتربەچی ئەگەین ؟ 
ئەبینیت یەک بەدوای یەکا هەمومان ئەکوژن ، نەگبەتی ئێمە لێرەوە دەستی پێ کردوە ...

ئامادەکردن و کورت کردنەوەی
حەمەسەعی باپیر
ستۆکهۆڵم

لەسەرچاوەی
وتارێک بەناوی نوسەر هادی ناصر سعید الباقر لە پێگەی (الحوار المتمدن ــ٢٤ /١/٢٠١٦)..
(*)..تیبینی//
کۆمپانای بیناسازی لوبنانی (C.A.T Group )
...زوربەی ساختمانەکانی ئەوکاتی سەردەمی پاشایەتی لە عیراق کۆنتراکت کردبو نوسینەگەیەکی لەبەغدا هەبو ..
به‌روار:  14/07/2026
29   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   276
کۆی سه‌ردان:   31572537