ژنێک بۆ یاخی بێنن با پەنێک نەدات

ساڵی 1982 لە گروپێکی "دژە مەلاریا" بووین، ژمارەیەک مراقیب و کرێکاری‌ گەنج بووین، کەسمان ژنمان نەبوو.
"مامە عەبە"یەکی بە تەمەنمان لەگەڵ بوو "دەرمانی دیدتی" ەکەی‌ دەگرتەوە، هاوژینەکەی مردبوو، کە دەچووینە گوندەکانی شارەزوور و بناری قەراغ، شەرمی نەدەکرد خۆی دەکرد بەسەر تەنووری ژنان و لە ماڵەکان دەیووت:
ژنەکەم مردووە، و ژنێکم بۆ بێنن.
ئێمەش پێمان دەووت:
"مامە عەبە" عەیبە بۆ وادەکەیت، ئێمە ژنیشمان نیه و هیچیش ناڵێین.
دەیووت: کوڕم ئێوە نەتان بینیووە ، من هەمبووە و لێبڕاوم.


دوو برا هەن  ناسیاومن و  لە گوندێکی شارباژێر دەژین ،  و برا گەورەکەی ژنەکەی مردووە، پێرار بۆی گێڕامەوە:
شەوێکی درەنگ "کاک"م لە دەرگای دا و دەرگاکەم کردەوە و ووتم: 
کاکە خێرە بەم شەوە؟
کاکم ووتی: وەڵا هاتوم ژنێکم بۆ بێنیت.
منیش ووتووم :
بەم شەوە شک نابەم  مەگەر ئەوەی خۆمم بەمێ.


جا "یاخی" ش کە بتی زۆر مەلا و بانگخوازی مێباز و شەرواڵ پیسی شکاند، و جوڵەیەکی گەورەی دروست کردووە، بە ئاشکرا کردنی دۆسیە سێکسیەکانی "عەبدولەتیف، مەلا مستەفای بەڵخێ، مەلا مەحمودی پیرەمەگروون، و مەلا ئاریانی ڕانیەیی، و دکتۆر ئەفرامی دەروونی  "  هتد ، 
نەگبەت خۆی سینگڵە و هاواری لێ بەرز بۆتەوە بۆ "هاوژینێک"ی شەرعی.
هەقە چالاکوانانی کوردی بەریتانیا هاوکاری بکەن بۆ خێزان درووستکردن.


بڕوا دەکەم ئێستا تەکلیف لە " عەبدولەتیف و کوڕی چڵکن و سەفەری ئەزبەرید فرۆش و حەمەی سەتڵ " بکات ، لە حەفتەیەک چواری بۆ دەکەنە پەردە، تا بوەستێ لە ڕیسوا کردنیان.


دەڵێن برسیەتی ڕەگی هاری پێوەیە ، بێ ژنی لە هاریش خەتەر ترە.
بارام بەگی هەڵەبجە بە گاڵتەی نەبوە کە دەڵێ:
هین یەک تۆزی تر خۆشتر بوایە پیاو دەمرد.


شێرزاد عەزیز
مالمۆ


نامەکەی یاخی :

نامەکەی یاخی کە لە پەیجی خۆی پۆستی کردوە


کاکە تامنیش وەکو عبداللطیف نەمکردۆتە ناو گەنمەکە لە شەستێکەوە  ژنێکی ڕێکوپێکم بۆ بدۆزنۆ لەگرا خێرتان ئەگا، لەکوردوستان ناتوانم ڕایکێشم بەهۆی بێ ئیقامەیی  ئەگینا زۆر زۆرن،لێرەش زۆر زەحمەتە و داوای یەک دوانێکم کرد لەگەڵ باوکی دانەیەکیانا خەریک بوو هەر توشی دوژمنداریش بین والله ، بەڕاستی ئەو فەراغە نەگرم توشم ئەکەن و ناشمەوێ توشی حەرام بم و کەنیشکێ ڕێکوپێک بوو یەکسەر لەباوکی مارەی ئەبڕم و یەکێک لەخێرە گەورەکان گەیاندنی دوو گەنجە بەیەکتری بەحەڵاڵی و ڕزگارکردنیانە لەتاوان

به‌روار:  15/07/2026
88   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   289
کۆی سه‌ردان:   31572553