خۆکووشتنی ئەو ئەفسەرەی شا فەیسەڵی ئێراقی کووشت ⛔

نەقیب عەبدولستار العبوسی...
بکوژی شافەیسەڵی دوەم و نەنک و خاڵ و پورەکانی ، ئەو لافاوی خوێنەی عیراقی گرت و تا ئێستا نەگیرساوەتەوە ..
ئەفسەری سێ ئەستێرە(عەبدول ستار سەبع ئەلعەبوسی) ئەوەی سەرتاپای مێژوی عێراقی گۆڕی بە کوشتنی هەمو خانەوادەی پاشایەتی عیراق، لە ڕۆژی ١٤تەموزی ساڵی ١٩٥٨دا ، لە نێو باخچەی کۆشکی ( ڕیحاب )دا ، لە ناوچەی حارسیە ی بەغدا ، بە تفەنگە( ئیستەرلینگ) ەکەی گولە بارانی کردن...
ــ دواترتوشی بارگرانی ویژدانی هات بو، لە شەوانە خەوی دا ،  شافەیسەڵ دەهاتە نزیکی و پێی دەگوت:((منت بۆ کوشت کاتێک هەرگیز ئازارێکی تۆم نەدابوو ..))

توشی پشێوی دەرونی و خەمۆکی هات بو ، سەرەنجام  لە شوباتی ١٩٧٠داکاتێک فەرماندەی هێزی دەریای بو لە بەسرە بەدەمانچەکەی گولەی نابەسەری خۆیەوە..

ئەوەی مایەی سەرنجە ، کاتی خۆی لەسەر ئەم تاوانە ئاشکراو دڕندانەیە هیچ لێپێچینەوەیەکی لەگەڵ دا نەکرا، بگرە پلەی بەرز کرایەوە بۆ فەرماندەی هێزی دەرییای عێراقی لە بەسرە!!
لە پەیجی ( صور قديمة عن العراق) ەوە
و / حەمەسەعی باپیر
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  14/07/2026
44   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   275
کۆی سه‌ردان:   31572535