مەرگی " شەماڵ موفتی و فاروق ڕەفیق"!!

نزیکەی ١٠ ساڵ پێش ئیستا بە دیاریکراوی ١٩-٢-٢٠١٦ مامۆستای بەڕێزو پایەبەرز (مامۆستا شەماڵ موفتی) ڕۆشتەوە بۆ بەر دیوانی پەروەردگار ، لە بیرمە ئێوارەکەی وەک مرۆڤ ، شتێکم بۆ مەرگی ئەو پیاوە نووسی ، ژمارەیەک خەڵک نەک پەلاماری کۆچکردوو تەنانەت پەلاماری نووسینەکەو خۆشمیان دا ، 
هیچ کام لەوانە ئارگۆمێنتێکی لۆژیکی و عەقڵانیان پێشکەش نەکرد تەنها رقێکی ئایدۆلۆژی توند و هیچی تر ، دوێنێش (دکتۆر فاروق رەفیق) ڕۆشتەوە بەرەو دونیایەکی تر زمان و دەست و رۆحی لێرە نەما کەچی هەزاران هەزار کەس بێ ئەوەی ئارگۆمێنتێکی فەلسەفی پێشکەش بکەن بۆ رەتکردنەوەی بۆچوونەکانی وەک نەریتی هەمیشەیی دژەکانی کەوتنە جوێن.

ئەم دوو نموونەیە ئەگەر چی لای هەرکام لە لایەنگرانیان بە یەکتری بەراورد ناکرێن رەنگە چەقۆیەک بکەن بە لا کەلەکەشتدا ، بەڵام باس کردنی مەرگی ئەم دوو مرۆڤە بۆ منێک کە سەر بە هیچ کام لە ئایدۆلۆژیاو بیرکردنەوەی کەسیان نەبووم و هەردوکیشیان وەک مرۆڤ لای من رێزلێگیراو (سەرنج لەسەردراویش بوون)

بەڵام یەک شتی سادەمان پێدەڵێت کێشەی مرۆڤی کورد ئیمان و بێ ئیمانی نییە ، تۆ هەرچی بکەیت هەر جنێوت پێدەدەن ، هەرچی نەکەیت هەر جنێوت پێدەدەن ، ماسی ببرژێنە هەر جنێوت پێئەدەن ، ریاڵ کاسەکە ببات یان بەرشە هەە جنێو ئەدەن ، بگری هەر جنێوت پێتدەدەن ، پێبکەنە هەروەها ، کەسێکی باشبە هەر جنێوت پێئەدەن ئەڵێن درۆ ئەکات نمایشە ، خراپ بە هەر جنیوت پێدەدەن ، ئەوانەشمان کە لە فەزای گشتیدا و لەبەرچاوی خەڵکدا جنێو نادەین بە تەنها جنێو بە هەموو ئەوانەی سەرەوە دەدەین ، 

لەو شەڕەی ئێران و ئەمریکا سەیربکە بە درێژای چل ڕۆژ جگە لە جنێوی دوو تەرەف یەک چاوپێکەوتن یەک وتاری زانستی و لۆژیکیت چاو پێنەکەوت.

کۆمەڵگایەکین هیچ شتێک کۆمان ناکاتەوە بەڵام لە مردن و شەر و بۆتۆکسی کچە مۆدێلێک دەتوانێت بمانکات بە هەزار پارچەوە ، ئەگەر تا سەد ساڵی تر کوردتان بینی بەردێک بخاتە سەر رێگای ژیانی و بەرەو پێشچوونی  ، ئێوە بڵێن مامۆستا یاخوا تا قیەمەت ژیانت هەر ناو سەگ و پشیلە بێت 

بۆیە کاتێک کەسێک دەمرێت ، خەڵک وەک (کەسایەتی) نایانبینن، بەڵکو وەک (سیمبولی بەرەیەک) دەیانبینن. جنێودان بەوان، تۆڵەکردنەوەیە لەو بەرەیەی کە نوێنەرایەتی دەکەن.
پیرەمێردی نەمر لە کۆتایی ژیانی و لە  وەسییەتنامەکەیدا نووسیبووی ، 
(تەنها هیوام ئەوەبووکە ببینم قەوم و میللەتەکەم پلەیەک لەمە بەرزتر و خوێێندەوارتر و پێگەیشتووتر بن ، بوو بە گرێ لە دڵما و نەمدی).
...............
*تێبینی پێم خۆش نییە ئەم بابەتەو هیچ بابەتێکی تری من لە هیچ دەزگاو شوێنێک و پەیج و گروپێک بڵاو بکرێتەوە 

*کۆمێنتی نەشیاو لای من جێی نابێتەوە لەگەڵ رێزدا
هێمن عەبدولقادر
به‌روار:  29/04/2026
93   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   109
کۆی سه‌ردان:   31337169