|
چیرۆکی عەشقی " ئەحلام مەنسور و هێمن موکریانی"
ئەحلام مەنسور و هێمن موکریانی دوو هاوڕێی نوسەر و روناکبیری یەکتر بوون بەڵام چەند نهێنی لە نێوانیاندا بوە کە تێستا ئاشكرانەکراون و ئەوانیش لەگەڵ خۆیان بردویانەتە ژێر گڵ
هێمن موکریانی ساڵی 1986 کۆچی دوایی کرد، ئەحلام مەسنوریش ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد، ئەحلام مەسنور پێش مردنی دانی بە بەشێک لە پەیوەندییەکانی خۆی مامۆستا هێمندا ناوە و ئاشکرای کردوە، هێمن موکریانی شیعری چاوەکەمی بۆ ئەو نوسیووە کە دواتر لەلایەن هونەرمەند میکائیلەوە کرا بە گۆرانی.
هێمن موکریانی تەنها ئەم شیعرەی بۆ ئەحلام مەسنور نەنوسیوە بەڵکو شیعری ماچی خودایشی هەر بۆ ئەو نوسەرە نوسیوە و چیرۆکەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی حەفتاکانی سەدەی رابردو.
لە زاری ئەحلام مەنسورەوە دەگێڕنەوە رۆژێک ئەحلام بە تەنها لە دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی بووە، کاتێک مامۆستا هێمن دەچێتە دەزگاکە دوای سڵاو هەواڵ پرسین، مامۆستا هێمن پێی دەڵێت،پێم نەڵێی پیری ئەم شەو تا بەیانی نەخەوتووم، هەر بیرم لە تۆ کردۆتەوە.
ئەحلام مەنسور لە وەڵامی هێمن موکریاندا دەڵێت، ناتوانم پێت بڵێم پیر، بەڵام ناتوانم عەشقی تۆ بم، چونکە تۆ هاوڕێمی و زۆریش ئازیزی لەلام، ئەو کەسەی عاشقیشی دەبم لە تۆ ئازیزتر نییە.
مامۆستا هێمن جارێکی دیکە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، ئەحلام گیان ماچێکم بدەرێ، بەڵام ماچی خودایی نەک ماچی سینەمایی.
ئەحلام مەنسور بە داواکەی رازی دەبێت و هێمن موکریانی ماچی خودایی دەکات.
دوای دوو رۆژ لەم چیرۆکە، هێمن موکریانی دەچێتەوە لای ئەحلام مەسنور و دەڵێت، وەرە ئەم قە سیدەم بە دەست و خەتی خۆم بۆ نوسیوی.
دوای ساڵانێک لەم دیدارە ئەحلام مەنسور ئاشکرای کردوە یەکێک لە دێرەکانی شیعرەکە ناوی ئەوی تێدا هێندراوە بەڵام سڕاوەتەوە، ئەو رەتیکردوەتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هێمن موکریانی هەبێت بەڵام دوای مەرگی مامۆستا هێمن پەشیمان دەبێتەوە کە خۆشەویستی لەگەڵ نەکردوە.
ئەحلام مەنسور دوای کۆچی هێمن موکریانی هەر لەوە پەشیمان نابێتەوە کە خۆشەویستی لەگەڵ نەکردوە، بەڵکو بۆ تەنها مانەوەی خۆی زۆر کات بۆ مەرگی مامۆستا هێمن گریاوە و بە گریان یادی هاوڕێکەی کردوەتەوە.
ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من
وەرە ئیلهامەکەی نیوەشەوی من
ورە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من
ورەر پیرۆزەکەی بەرزە فڕی من
وەرە ئاوەنگی سەر پەلکی گووڵی سوور
وەرە ئاوڕینگی گەرم و مەشخەڵی نوور
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری
وەرە ئەی شیعری تەڕی پڕ وردەکاری
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە ئەی بوت هەتاکو بتپەرستم
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم بە دەستم
وەرە ئەی (خەج)،وەرە ئەی(خاتوزینم)
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە
وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە
وەرە جوانێ،وەرە نازت بکێشم
وەرە دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم
وەرە با بەس بکەم ئەم باوە باوە
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەتی تۆ خشێنم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوەی رەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی.
وەرگیراوە
بهروار: 22/04/2026
128 جار خوێندراوهتهوه
|