|
ئایا سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیاش جاش سیغەیە؟

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا (بيدرو سانشيز) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٢ وە، ئەمینداری گشتی پارتی کرێکارانی سوسیالستی ئیسپانیایە.
لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئیسپانیا دەڵێت. مێژووی دیسان خۆی دووبارە دەکاتەوە،
🔺( لەجیاتی بۆش ترەمپ هاتوە، بەڵام ئێران عێراق نیە).
🔺ژمارەی دانیشتوانی ئێران دووئەوەندەی عێراقە.
🔺کاریگەری ئابووری(٥) ئەوەندەی عێراق لەسەر جیهان هەیە.
🔺ژمارەی سەربازانی ئێران، بەقەدەر ژمارەی سەربازانی هەر سێ ووڵاتی ئەلمانیاو و فەرەنسا و ئیتالیایە.
🔺 ئێران توانای سەربازی بەهێزی هەیە، فرۆکە دەخاتە خوارەوە، مووشەکی (٤٠٠٠) کم هەیە، سەرەرای بوونی ئستۆڵی ئەمریکی گەرووی هورمز دادەخا. (٤٠) ساڵە خۆی بۆ ئەم شەڕە ئاما دەکات
🔺 ئەمە هەمان سیناریوی شەڕی عێراق نیە، هەرچەندە شەڕی عێراق شەرێکی نا قانونی بوو، بەڵام ئەم شەڕە زۆر خرابترە و کاریگەری زۆر زیاترە.
🔹ئیسپانیا،ئەندامێکی سەرەکی هاوپەیمانی ناتۆیە، و دوو قاعیدەی سەرەکی سەربازی ئەمریکا لەئیسپانیاهەیە،
🔺قاعیدەی ( مۆرۆنی ) ئاسمانی.
🔺قاعیدەی ( روتا)ی دەریاوانی.
🔺جگە لەمە بارەگای ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوبەشی هێزە ئاسمانیەکانی ناتۆ (CAOC) لە ئیسپانیایە. لە ناوچەی توريخون دی ئیردۆز .
کەچی ئیسپانیا ڕێگا نادات ئەو قاعیدە سەربازیانە دژی جەنگی ئێران بەکار بهێنرێت و بەو شێوەیەش باسی قودەرەتی ئێران دەکات. دەکرێ بڵێین ( بیدرۆ) جاشسیغەیە؟؟
بیدرۆش هەروەک ئێمە دژی شەڕەو نایەوێ ئیسپانیا و مرۆڤایەتی تووشی ماڵۆێرانی و کارەساتی مرۆیی ببن.
ئێمەش لەو سونگەیە نامانەوێ کورد و هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لەو شەڕە.
دڵشاد مەجید
یۆتۆبۆری
ڤیدیۆ لە کۆمێنتە:
.سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 29/03/2026
35 جار خوێندراوهتهوه
|