ئەوە کاک جەلالە دەیناسم
 
بەهاری 1991

هاوینی 1983  بە هەواڵی سۆراخی " شێرکۆ" ی برامان کە لە تراکتۆری دوەمی قڕگەدا بوو ، لە هەڵەدنەوە چووینە شارباژێر.
لەگوندی خەمزە" شەهید جەلالی حەمەی محە"  مەفرەزەیەکی تورکمانی دایە دەستمان کە لەگەڵمان پەڕێتەوە شارباژێر کە ناویان" جەبهە تورکمانیە دیموقراتیە ئیشتراکیە 
" بوو..
لەناو خۆیاندا بە تورکمانی قسەیان دەکرد و تێی نەدەگەیشتین.

لە ڕاپەڕین لە سەر وەسێتی باوکم
" گەر خەڵکی لێقەوماوتان بینی"  بیهێننەوە ماڵەوە.
لە بەردەرکی سەرای سلێمانی ژمارەیەک خێزانی کەرکوکی ئاوارە بوون.
ئێمەش ووتمان خێزانێک دەبەینەوە.
کە کۆبوونەوە و ووتیان خێزانێکین ، بە 3  تەکسی گەڕاینەوە بە ختیاری و دوایی کوڕە گەنجەکانیشیان هاتن کە لە بارەگای تورکمان بوون لە چواباخ.
ژمارەیان 20  کەسێک دەبوو.

باوکەکەیان ناوی " کاک حسەین"  و تورکمان بوون ،دەیوت کارمەندی بەریدی کەرکوکم.
وێنەیەکی مام جەلالی ڕەحمەتیم کڕی بوو لەناو کتێبخانەکە دامنا بوو.

کە کاک حسەین سەیری کرد ووتی:
ئەو ڕەسمە دەناسم ئەوە " کاک جەلالە".
ئەوە یەکەمجار بوو گوێم لە  ناوی "  مام جەلال"  بە  "  کاک جەلال "  .
گەرچی  دوو تەوالێتمان هەبوو ، بەیانی کە هەستاین دەتووت لە سەرەی تەوالێتی مەعسکەرین.

پاش دوو شەو  قاتی سەرەوەی " ماڵی حاجی زریان" ی ڕەحمەتیان گرت بە کرێ.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  29/03/2026
54   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   607
کۆی سه‌ردان:   31229085