باوکی ڕەحمەتی 🤣🤣

کابرایەک ئوتومبێلەکەی پڕ  لە نان دەکا و وێنەیەکی باوکیشی دەدا لە جامی پێشەوە.
دەچێتە گوندێک و هاوار دەکا :  خێرم بۆ باوکی ڕەحمەتیم کردووە ، وەرن نان بەرن.
خەڵکەکه نان دەبەن و ڕەحمەت بۆ مەرحوم دەنێرن.

جاری دووەم بە ئوتومبێلێ نانی ترەوە دەچێت و ئەوەی یەکەم دەکاتەوە و خەڵک ڕەحمەت بۆ مەڕحوم دەنێرنەوە.

جاری سێییەم دەچێتەوە و هاوار دەکا:
 بتڵە غازەکانتان بێنن بۆ خێری قەبری مەڕحومی باوکم بۆتان پڕ دەکەمەوە.
ئەوانیش  بتڵە غازەکانیان دەخەنە ناو ئوتومبێلەکەیەوە.
لەو ڕۆژەوە تائێستا خەڵکەکە  لەچاوەڕوانی بوتڵی غازی ڕەحمەتیا ،  لەعنەت بۆ ڕەحمەتی و باوکی ڕەحمەتیش دەنێرن.
به‌روار:  29/03/2026
62   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   605
کۆی سه‌ردان:   31229083