|
دەقی نامەکەی ترامپ بۆ خامنەئی🇮🇷🇺🇸
جەنابی ئایەتوڵڵا خامنەیی،
لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕێبەرایەتی ئێوە و خەڵکی ئێران، ئەم نامەیەتان بۆ دەنوسم بە ئامانجی کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ پەیوەندییەکانمان، دوور لە ساڵانی ململانێ و لێکتێنەگەیشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ناپێویست کە لە دەیەکانی ڕابردوودا شاهیدی بووین.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دوژمنایەتی لەڕابردوودا بەجێبهێڵین و لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاری و ڕێزگرتنی یەکتر بکەینەوە. ئەمڕۆش هەلێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە لەژێر سەرکردایەتی مندا هەنگاوێکی گەورە بەرەو ئاشتی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بنێت. پێکەوە دەتوانین گەمارۆکان لاببەین و ئابووری ئێران بەهێز بکەین و دەرگای هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بکەینەوە، نەک تەنها بۆ بەرژەوەندی گەلەکانمان، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بەگشتی.
بەڵام هۆشیارتان دەکەمەوە، ئەگەر ئەم دەستپێشخەرییە ڕەت بکەنەوە و ڕێژیمی ئێران ڕێگاکانی هەڵکشانی ئاڵۆزی هەڵبژێرێت و بەردەوامی پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و سەرکێشیە سەربازییەکان بکات، ئەوا وەڵامدانەوە یەکلاکەرەوە و خێرا دەبێت. ئێمە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕژێمەکەت بۆ سەر گەلەکەمان و هاوپەیمانەکانمان دەستەوەستان نابین.
ئاشتی لاوازی نییە، بەڵکو بژارەی بەهێزەکانە. گەلی ئێران گەلێکی مەزنن کە شایەنی داهاتوویەکی باشترن، دوور لە گۆشەگیری و هەژاری و مەینەتی.
ئەگەر ئێوە ئامادەن بۆ دانوستان، ئەوا ئێمەش ئامادەین. بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لە پشتگوێخستنی داخوازییەکانی جیهان، ئەوا مێژوو تۆماری دەکات کە دەرفەتێکی مەزنتان لەدەستداوە.
لەگەڵ ڕێزدا
دۆناڵد جی ترەمپ
وەرگێڕانی سەلاح خدر
https://www.malmokurd.com/News-43597-6
بهروار: 29/03/2026
55 جار خوێندراوهتهوه
|