|
کێ هێرش دەکاتە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم؟!
تازە سوپای پاسـ،ـداران بەیاننامەی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و بە کردەوەی تیـ،ـرۆرستی وەسفی دەکات.
سوپای پاسـ،ـداران دەڵێ: ئەم کارە تیـ،ـرۆریستییە دەرخەری هەوڵی پیسی دووژمنانی شەڕفرۆشە بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکاریی ناوچەیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی.
پرسیارەک کێ لە پشت ئەو هێرشەوەیە دەیەوێ فەوزا لە ناوچەکە دروستبکات؟!
هەرێمی کوردستان بە زۆر لە شەڕێک تێوەبگڵێنێ کە رۆژ و شەو هاوار دەکات و دەڵێ: ئێمە بەشێک نین لەو شەڕە!
هەموومان دەزانین ئێرانییەکان (کاک نێچێرڤان بارزانی)ـیان زۆر خۆش دەوێ ئاڵای کوردستانیان لە فرۆکەخانە بۆ هەڵکرد بەبێ ئاڵای عێراق، جگە لەوە لە دواین سەردانی دیدارێکی تایبەتیان لەگەڵ رێبەری شۆڕشی ئیسلامی بۆ رێکخست و حسابی تایبەتیان بۆ کرد.
لە شەڕی 12 رۆژەی پار ساڵ (نێچیرڤان بارزانی) زوو ئیدارنی هێرشی ئیسـ،ـرائیلی کرد! ئەمجارەش لە کوشتنی رێبەر بەیاننامەی دەرکرد و ئیدانەی کرد تەنانەت لە کوشـ،ـنی (حەسەن نەسڕوڵڵا)ـش هەڵوێستی هەبوو، ئێستا لە قازانجی ئێرانە هێرش بکرێتە سەر ماڵی نێچێرڤان بارزانی؟!
دەستێکی گەورە هەیە بە یارمەتی هەندێک میلیـ،شیا و چەتەی ناوخۆی عێراق هەیە دەیانەوێ بە زۆر هەرێمی کوردستان لەو شەڕە وێرانکەرە تێوەبگڵێنێن، ئێستا گومانەکانم لە سەر شەهیدکردنی ئەو 6 پێشمەرگەیەش بووە یەقین کەسێک هەیە زانیاری درۆی هەواڵگری داوە بە دووری نازانم ئەمریکاو ئیسـ،ـرائیل خۆیان زانیاریان دابێتە ئێران تا ئەو کارە بکەن و تا کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی لێبکەوێتەوە!
بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکەم، نابێ ناکۆکی و رەخنەی سیاسی چاو لەو هێرشە تیـ،ـرۆرستییە دابخەین، خوای گەورە کوردستان و کورد لەم شەڕە بپارێزێ.
مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
بهروار: 29/03/2026
42 جار خوێندراوهتهوه
|