موجتەبا هاوڕەگەز خوازە

مشتومڕ سەبارەت بەڕۆڵی سەرکردایەتی نوێی ئێران وەرچەرخانێکی نوێی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە دەڵێت "لەلایەن سی ئای ئەیەوە ئاگادارکرامەوە کە موجتەبا خامنەیی هاوڕەگەزخوازە".

 

ئاوێنە: لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپ پشتڕاستی کردەوە کە ئەو زانیارییە پەیوەندیدارەی وەرگرتووە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێک لەسەر ئەوە بکدات کە زانیارییەکە متمانەپێکراو بێت.

وەک خۆی ئاماژەی پێکرد، ئەمە قسەیەکە کە وەک خۆی وتی "بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوەتەوە".

ڕاپۆرتی هاوشێوە لەسەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستەوە بڵاوکرایەوە، کە ئیدیعای کردبوو ترەمپ بە هەڵسەنگاندنە پەیوەندیدارەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا سەری سوڕماوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لەئێراندا پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازیی تەنانەت سزای لەسێدارەدانی لەسەرەو کۆماری ئیسلامی چەندینجار بەسەرکوتکردنی سیستماتیکی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی کیو+ تۆمەتبار کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم زانیاریانە کاردانەوەی توندی لەکۆشکی سپی بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێک لەئامادەبووان بە گاڵتەجاڕی مامەڵەیان لەگەڵ زانیارییەکاندا کردووە،ەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

لە هەمان کاتدا پرسیارەکان سەبارەت بە بارودۆخ و بوونی موجتەبا خامنەیی چڕتر دەبنەوە . لەدوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە بووە هۆی کوژرانی باوکی و بووەتە هۆی هەڵکشان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرکردەی نوێی مەزنی باڵای ئێران لە بەردەم خەڵک دەرنەکەوتووە و ڕاستەوخۆ قسەی بۆ ڕای گشتی نەکردووە.

بەرپرسێکی ئێرانی لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو کە "تەندروستی باشە"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتری بخاتەڕوو.

ترەمپ خۆی بە ئاشکرا گومانی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ئایا تەنانەت لە ژیاندا بێت یان نا، ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بەڵگەیەکی ڕوون لەسەر بارودۆخەکەی نییە. لە لێدوانەکانی پێشوویدا ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە لە ژیاندا بێت بەڵام "بریندار" بووە.

ئاوێنە:
پێشینانی کورد فەرموویانە:
قەل بە قەل دەڵێ: ڕووت ڕەش

به‌روار:  27/03/2026
37   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   184
کۆی سه‌ردان:   31219439