|
ئیسرائیل وڵاتی لوبنان و ، ئێران گوندی لوبنانی بۆردومان دەکەن
ساروخەكانی ئێران بوون بەدەزگای میدیایی ئێران
ڕەنگە ئێران تاكە وڵات بووبێت لەدنیادا ساروخەكانی بۆكۆمەڵێك ئەركی میدیایی بەكار هێنابێت.
جا كوردی خۆمان بەهۆڕن جنێو ئەدات و سڵاویش ئەكات، بەهۆڕن ئەڵێت ڕێگات گرتوە و بە هۆڕن ئەڵێت بڕۆ، بەهۆڕن ئەڵێت دەرئەچین لە هەڵبژاردن و هەر بە هۆڕنیش ئەڵێت ئەڵاه لەو سمتە !
خۆلاسەی كەلام ساروخی ئێرانی لەم شەڕەدا بووە بەهۆڕنی كوردی.
لەم شەڕەدا چەنێك بۆ ئامانجی سەربازی و لێدان لەدوژمن بەكارهێنراوە سێ هێندە بۆ بابەتی مێدیایی، جارێك بووە بەبەرنامەی لەناو خەڵكەوەو پەیامی خەڵكی لەسەر ئەنوسێت بۆ ئەمریكا، جارێك سوپاسی سەرۆكی ئیسپانیای لەسەر ئەنوسێت و جارێك دەستخۆشی لەخەڵكی پاكستان ئەكات خێرو سەدەقەیان ناردوە بۆ خەڵكی ئێران و جارێكیش ناو قوتابخانەی مینابی لەسەر ئەنوسێت لەم شەڕەدا كوژران .
ساروخێكی ناوناوە حاجی قاسم وەك پەیامی تۆڵە بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی،لەسەر دانەیەكی نوسیوە تۆڵەی ڕاشل كوری، ساروخێكی ناو ناوە سجیل وەك ئاماژەیەك بۆ هاتنی سوپاكە ئەبرەهە و شەڕی فیل كەتەیرەلئەبابیلەكان بەدەنوك بەرو قوڕیان باراندوە بەسەر سوپاكەی ئەبرەهەدا، ساروخێكیشی ناوناوە خەیبەرشكێن وەكو ئاماژەیەك بۆ شكاندنی دەرگای قەڵای خەیبەر، لەسەر ساروخێكییتریش پەیام بۆ شیعەكانی ئێران ئەنێرێت، لەسەر ساروخێكی تر ئەنوسێت بەیادی قوربانیانی جێفری ئیپستین بۆڕاكێشانی سۆزی ئەمریكییەكان ...
ئێران هەربەمەوە نەوەستاوە ساروخەكانی كردوە بەدیواری تویتەرو فەیسبوك، لێدان لەپاڵاوگەو شوێنی نەوت ئەڵێت `پەیامێكی ئابورییە لەئابوریم بدەیت دەست بۆ ئابوریت ئەبەم .
كۆتا پەیامیشی لێدان لەگوندی لوبنانی بوو، وەك ئەوەی هاوسۆزی خەڵك بۆ خۆی ڕابكێشێت ، وەك ئەوەی بڵێت :وڵاتەكەتان غەرقی بێئەخلاقی بووە و دۆست بۆ خۆی بدۆزێتەوە دوای لێدان لەهێزی پێشمەرگە، وەك شتێك زانیبێتی بەرپرسەكان هەموو كوردستانیان بەقەد گوندی لوبنانی بۆ گرنگ نییە بۆیە دەستی بۆ ئەوێ درێژ كردوە، وەك ئەوەی زانیبێتی بدات لەئەوێ ڤیدۆكانی سۆشیال میدیا پڕئەكەن و خەڵك بۆی گرنگ نییە.
هەردی شەفیق
دۆسڵدۆرف
بهروار: 27/03/2026
34 جار خوێندراوهتهوه
|