|
قەتەر بێ هیوا بووە لە تورکیا🇹🇷
هاوڕێیان ئەم وتارە لەلاپەڕەی ئیسرائیل و کوردەکانم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی بەکەمێک دەستکارییەوە هیوادارم سودبەخش بێت .
زانیاری زۆر گرنگ. ❗❗
بەهۆی ئەوەی کە هەندێک لە عەرەبەکان ستراتیژیی سەزاکان و قەیرانە ئابوورییەکان تێناگەن، و ئاگاداری ئەوەش نین کە وڵاتان دەتوانن لە هەر کاتێکدا بەهۆی ئابوورییەوە هەلوەشێنەوە ، حەزم کرد ئەم بابەتە بە شێوەیەکی سادەتر ڕوون بکەمەوە بۆیان بۆ ئەوەی تێگەیشتنەکەیان ئاسانتر بێت.
ئابووری تورکیا لەسەر لێواری تێکچوونی تەواوە، بەتایبەت لە دوای شەڕی دژی ئێران و داخستنی دەروازەی هۆرموز.
ئەو پشتگیرییە دارایی و نەوتییەی کە لەلایەن قەتەرەوە دەهات وەک هەناسەیەکی زیادە بۆ ئەنقەرە (تورکیا)وکاری پێ دەکرد، تەواو وەستاندراوە. هۆکارەکە تەنها ئابووری نییە، بەڵکو سیاسی-ئاساییشییە: قەتەرییەکان پێشتر ڕێککەوتنێکی پاراستنی هاوبەش لەگەڵ تورکیایان واژۆ کردبوو، بەڵام ئێران سنوورەکانی قەتەری پێشێل کرد و ناوچەکانیان کردە گۆرەپانی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا ، لە یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی ئەو ڕێککەوتنەدا، تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەنا، وەک ئەوەی کە ڕێککەوتنەکە تەنها لەسەر کاغەز بووبێت.
دەزگای هەواڵگری قەتەر بۆچەند جارێک داوای یارمەتی لە تورکیا کردووە، بەڵام هاکان فیدان خۆی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەدزییەوە و هۆکاری دەهێنایەوە کە ناتوانن بچنە ناو شەڕەکە.
لە سوریاشدا، دۆخەکە توندترە:
بە کورتی: ئەو سەرۆکانەی کە فێری “جادو”یان کردوون، ئێستا لە دوا هەناسەدانە، و وڵاتانی کەنداویش هەموو پشتگیرییەکانیان بۆ سوریا وەستاندووە. تەنها چەند مانگێک ماوە و برسێتی دەبێتە مەترسیەکی سەرەکیترین دۆخ، تایبەت بۆ ئەو کەمینە سونییەی کە لە سوریا ماوەتەوە،کە جۆلانی تیایدا تەنها ماوەتەوە بە کەمینەیەکی سوننەی ماندوو کە بۆ چارەنووسی خۆی بەجێهێڵدراوە، دوای ئەوەی هەموو خەونەکانی “زۆرینە” تێکشکان، چونکە نە کوردەکان لەگەڵیانن، نە دڕوزەکان، نە مەسیحییەکان و نە عەلەویەکان. حکومەتێکی سوننە لەخۆگرتووی بێ هێزو پشتگوێ خراو ماوەتەوە.
ئارام کۆیی
ستۆکهۆڵم
بهروار: 26/03/2026
149 جار خوێندراوهتهوه
|