|
مام عەباسی ئۆکرانی 🇺🇦🤣
زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامی ناردووە بۆ شێخولعەرەبە ملیاردێرەکانی کەنداو، دەڵێ ئێمە ئەزموونی زۆرمان لە خستنە خوارەوەی درۆنی ڕووسی هەیە، دەتوانین گرۆپێکی تایبەت بنێرین و درۆنەکانی ئێرانتان بۆ دەخەینە خوارەوە.
زێلینسکی دەڵێ فاکتورەی ئەم گرووپە " 200" ملیۆن دۆلارە.
زێلیسنکی کە بە فیتی ئەمریکا جەنگی ڕووسیای هەڵگیرساند و گیرفانی ئەوروپای هەڵتەکاند، ئێستا دەزانێ بازرگانی باش لە جەنگی ئێرانە، بە نیازە ئەو سەرمایە گەورەیەی بە خوێنی ئۆکرانی و ڕووسی کۆی کردۆتەوە، لە بۆرسەی دوبەی بیخاتە ئیشەوە.
کۆنە قینێکیشی لە فڕۆکەکەی مام عەباس هەیە:
مام عەباس خەڵکی تارانە و بە ژنەکەی ووت :
بەکاری کۆمپانیا دەچمە ئۆکرانیا، چیت دەوێ بە دیاری بۆت بهێنم؟
ژنەکەی ووتی: نا گیانە بە سەلامەتی بچیت و بگەڕێیتەوە لام، هیچم ناوێ.
فڕۆکه ئۆکرانیەکە بە ڕۆکێتێکی ئێرانی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشیەکانی فەوتان و تاقی دەرنەچوو.
ئەی مام عەباس؟
لە ماڵی ژنەکەی تریەتی و گیری خواردووە و هەتا ئێستاش نازانێ چی بکا🤣🤣
بهروار: 21/03/2026
25 جار خوێندراوهتهوه
|