ئایا ئێران🇮🇷 حەدیقەی پشتەوەی چین و ڕووسیایە؟؟

کاتێ گوێ لە قسەکانی ( ئەنتۆنی بلینکن) وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی 26 /1/ 2021 تا 20 /1/ 2025 ، دەگرین، ئەوکات تێدەگەین کەئەمریکا چۆن تێوەگلاوە لەو جەنگە، من گومان دەکەم هەر بەتەنیا ئیسرائیل هاندەری  سەرەکی  نەبووە، بەڵکو بێ دەنگی چینەکان و ڕووسەکانیش لە ئۆپراسۆنیەکەی فەنزویلا، هاندەرێکی تر بووە، کە ئەمریکا تووشی زەلکاوی شەڕی ئێران ببێ.
هەموو شەڕێک و جەنگێک، دەبێتە وانەی سەربازی بۆ کۆلێژە سەربازیەکان و پەیمانگاکانی تۆژینەوەی سەربازی و ستراتیجی ووڵاتان.
بێ گومان لەم شەڕەی (٣) هەفتەی ڕابردووی ئێران و ئەمریکاو ئیسرائیل ، چینەکان و رووسەکان گەیشتونەتە دەستنیشانکردنی خاڵی بەهێزو لاوازی  هێزەکانی ئەمریکا:-

🔺ناوچەکەی کەنداو، لەرووی  هەڵکەوتەی جوگرافی و جیۆسیاسیەوە، لێکچوونێکی نزیکی  لەگەڵ باشووری دەریای چین هەیە، کە تایوان بەشیکە لەو جوگرافیایە.
🔺چینیەکان، تەواوی جوولە و ڕێڕەو و جێگای خۆشاردنەوەو مانەوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ ئاشکرا بوو.
🔺هەروەها جوولەی هێزە ئاسمانیەکانی و بنکەو پایگاکانی جوولەی فرۆکەکانی بۆ دەرکەوت.
🔺خاڵی لاوازی هێزی بەرگری لە سیستەمەکانی (پاتریۆت و ثاد ) بۆ ئاشکرابوو.
🔺هەروەها زانیاری لەسەر تواناو کاریگەری جۆری چەک و مووشەکەکانی ئەمریکا کە بەکار دێنێ  بۆ دەرکەوت.
🔺لەڕێگای شەڕی ئێران، بەرنامەی هێرشی ئەلیکترۆنی و سیبرانی ئەمریکاو ئیسرائیلی بۆ دەرکەوت.
🔺 چین لەڕێگای ئەو شەڕە کاریگەری و خاڵی لاوازی تەکنەلۆجیای ئێران و خۆی بۆ دەرکەوت.
🔺لەهەمووشی گرنگتر ، چین و ڕووسیا گەیشتنە ئەو راستیەی کە ئەمریکا ، لە (شێرکی بەفری) زیاتر  هیچی تر نیە و تواناکانی دیاریکراوە. 
🔺لەم شەڕە بۆیان دەرکەوت، کە ئەمریکا ناتوانێ هێزی زەمینی لە دژی (٩٥) ملیۆن کەس بەکاربهێنێ، چ جای ئەوەی هێرشی زەمینی دژی ملیارێک و نیوک زیاترخەلک  بەکار بهێنێ.
🔺هەروەها بۆیان دەرکەوت تەنیا ڕێگا لەم شەڕە  بۆ سەرکەوتن، ئەویش لەناوبردنی ئێرانە بە (چەکی ئەتۆمی)!!
🔺بۆشیان دەرکەوت کە عەمبارەکانی چەکی ئەمریکا، زۆر لاوازە، هەروەها پەرت و بلاوە.
🔺گرنگرتین خاڵ بۆ چینیەکان ئەوەبوو،  شەڕکردن لە فرە بەرە، واتە لێدانی سەرجەم بنەکانی ئەمریکا لە ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وادەکات، ئەمریکا بەدەست تەقەمەنی و چەکی بەرگری بناڵێنێ.
🔺گرنگترین خاڵ بۆ چینەکان و رووسەکان و جیهان دەرکەوت، کەدابەشبوونێکی گەورە لەناو کۆمەڵگای ئەمریکی هەیە، ئەوەی دیموکراتەکان و ڕاگەیاندنی ئەمریکی دژی ترەمپی دەکەن، تا ئێستا ڕاگەیاندنی ئێران ئەمەی نەکردوە.
🔺بەواتایەکی تر ، دەبێ کار لەسەر گەورەکردنی ئەو کەلێنەو شەق بوونە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی  ناو ئەمریکا زیاتر بکرێ، نابێ دژایەتی هەموو ئەمریکا بکرێ و بەیەک چاو بڕوانینە هێزە سیاسی و کۆمەڵاتیەکان و ناوەندەکانی  بڕیار لەناو ئەمریکا!!
🔺دەستنیشاکردنی ئەم خاڵانە بۆ ئەوەیە،  کاردانەوەی ئەمریکا بزانن، کاتێ چین و رووسیا بیانەوێ ، کێشەی تایوان و ئۆکرانیا یەکلا بکەنەوە!!

بۆیە پێت سەیر نەبێ (ئەنتۆنی بلینکن) بڵێت:- من لەوە دەترسم عەمباری چەکەکانمان  و هێزی سەربازیمان کەم بکات و لاواز بێ ، ئەمەش  وا دەکات پێویستمان بەکاتێکی زۆر بێت بۆ دامەزراندنەوەی. ئەم پرۆسەیەش دەمانخاتە ئەو گۆشەیە، کە تواناکانمان و هەڵوێستمان  بەرامبەر چین و رووسیا لاواز بێت!!
دڵشا مەجید
یۆتۆبۆری
ڤیدیۆ لە کۆمێنتە:

سەیری ڤیدیۆکە بکە

به‌روار:  21/03/2026
24   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   184
کۆی سه‌ردان:   31199756