حاکمی دوبەی و ژنەکەی
محەمەد بن ڕاشد بەو پێشکەوتنە شارستانیەی دوبەی کە زۆربەی لە سەردەمی ئەم پیاوە ڕویدا لامان وابوو کەسێك لە ناو پیاوی ڕۆژهەڵاتیدا هەڵکەوتوە کە مێشکی جیاوازە لە پیاوەکانی تر. 
ئەم پیاوە دوبەیی کردوە بە ئیمارەتێك لە هەموو دنیاوە بۆ گەشت و بینینی ئەو پێشکەوتنە ئەگەنە ئەوێ. پشتی بەستوە بە ئەندازیار و معماریەکانی دەوڵەتە ئەوروپی و ئەمریکیەکان بۆ ئاودان کردنەوە و جوانکردنی دوبەی،وەکو باس ئەکەن هەشتا لە سەدی دانیشتوانی دوبەی بیانین و خەڵکە ئەسڵەکە بیست لە سەدا ماون. 

ئەم شتانە هەموی بەلای ئێمەوە مانای مێشك کراوەی ئەم پیاوە بوو کە نمونەی لە عالەمی ئیسلامی و عەرەبیدا نیە. بەڵام وەکو خۆیان ئەڵێن "من برة هڵا هڵا و من جوة یعلم اللە". لە  ناخەوە پیاوێکی ڕۆژهەڵاتی پیس، ڕەفتاری لەگەڵ ژن و هەڵسوکەوتی دیوە ناشرینەکەی  پیاوی شرقی پیشان داین.

شەش ژنی هەیە. دوانیان نازانم تەڵاق دراون یان 'تالوقن'. لە پۆستێکی تردا باسی ئەم وشەیە ئەکەم.
دوا ژنی شازادەی ئوردونی هلا حسێنە. جا نازانم بە خواستی خۆی شوی کردوە یان هاوسەرگیری شاهانەیە.
لەتیفەی کچی کە لە ژنە گەورەکەیەتی چەند ساڵێك پێش ئێستا ویستی لە دەست زۆرداری ڕابکات بەڵام پێی زانرا و گەڕانیانەوە دوبەی، نۆ مانگ لەتیفە لە یەك ژوردا بەند کرا و لە ژێر چەوسانەوەدا بوو.
بیست و پێنج ساڵ گەورەترە لە شازادە هلا حسێن.

لەم ماوەیەدا هەلا حسێن کە دوو مناڵی جوانی هەیە لە ترسی چارەنوسی ئەو دوو منالە کە بە زۆر هاوسەرگیریان پێ بکرێت و دژی خواستی خۆیان ژیان ببەنە سەر، ئەم شازادەیە لە دەستی زۆرداری ڕایکرد و لە ئەڵمانیاوە خۆی گەیاندوەتە بەریتانیا و داوای ئەوە ئەکات کە مناڵەکانی لە ژێر پەروەردەی خۆیدا بن.  بەم ڕاکردنە شازادە بۆی سەلماندین کە پیاوی ڕۆژهەڵاتی چەند حەزی لە شارستانی ڕۆژئاوابێت لە ناخەوە پیاوە زۆردارە قێزەونەکەی ڕۆژهەڵاتەو ڕەفتاری بەرامبەر ژن هەمان ڕەفتارە و هیچ هێزێك نیە بیگۆڕێت.
ڕازاو عەبدولکەریم
h
به‌روار:  21/03/2026
37   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   181
کۆی سه‌ردان:   31199742