|
ئەمریکای باوک🇺🇸
باوکم هەمیشە دەیووت:
ئەمریکا دوو کوڕی هەیە، ئیسرائیل کوڕە گەورەیەتی و تورکیا بچوکەکەی.
ئیسرائیل و تورکیا دوو بران لەماڵی خۆیان کێشەیان نیە و عاقڵ بە ئارامی دەنوون.
بەڵام کە ڕۆژ دەبێتەوە و دەچن بۆ کار ، هەردوولا پەلاماری بازاڕی خۆی دەدا، کوردیش دەڵێ" برامان برایی کیسەمان جیایی".
گەرچی زۆرمان باوەڕمان بە شەڕەدەنووکی ئەم دوانە کردووە، بەڵام ئیتر یاریەکان ڕوون بوونەتەوە.
هەموو ئەو ئەگەر و فاڵگرتنەوانەی دەڵێن دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ، نۆرەی تورکیایە، خەیاڵ خۆشیەکی کوردی نەبێ هیچی تری نیە.
ئەم دوانە لە دەرەوە شەڕی گیرفانی خۆیان دەکەن ، بەڵام یەک تفیش ناکەنە سنووری ووڵاتەکانی یەکتر.
ئەو هەڵپەیەی گوایە تورکیا بۆ جەنگی ئێران دەیکات یەک ئامانجە و هیچی تر ، ئەویش ئەوەیە " ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچی دەست نەکەوێت" .
بەبێ ئەم گرەنتیەش مەحاڵە ئەردۆغان ئیمڕۆ بچوایەتە ناو کۆبونەوەی دوژمنەکانی ئێران.
داهاتوویەکی نزیک زۆر شت ڕوون دەکاتەوەو ڕەنگە ، ڕووداوەکان واش نەبن کە ئێمە سەیری دەکەین.
هەموو شتێک لە گۆڕاندایە ، " دوژمنایەتی تورکیا نەبێ بۆ کوردستان.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 19/03/2026
35 جار خوێندراوهتهوه
|