|
ئەم جەلادە دەڵێ: ملی 100 کەسم پەڕاندووە

جەلاد ئەبو بەندەر ئەلبیشی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئارامکردنەوەی سزادراوان دەکات پێش لەسێدارەدانیان و ڕایگەیاند : کە ئەوان لە حاڵەتێکی نیمچە هۆشیاردا دەگەنە گۆڕەپانەکانی لەسێدارەدان، نزیکە وەک ئەوەی مردوو بن.
جەختی لەوە کردەوە کە لە دۆخی سروشتی خۆیاندان بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی پزیشکی وەک دەرمانی هێورکەرەوە، بێهۆشکەر، یان هەر شتێکی تر.
ئەلبیشی ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەی گێڕایەوە کە یەکێک لە تاوانبارەکان پێش لەسێدارەدان داوای جگەرەیەکی کردووە. وتی: کاتێک داواکارییەکەی دووبارە کردەوە، داواکارییە نائاساییەکەییم جێبەجێ نەکرد و، دەشڵێت "باشتر بوو ئەگەر داوای دوو ڕکات نوێژی بکردایە".
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە یوتیوب بڵاوبووەتەوە و نزیکەی ملیۆن بینەری هەبووە، ئەلبیشی دووپاتیکردەوە کە لێخۆشبوون لە گۆڕەپانەکانی لەسێدارەدان باو و ئاساییە.
وتیشی، "کاتێک لێخۆشبوونمان پێدەدرێت، ئارام دەبینەوە، تەنانەت لە هەرکاتێکدا کە بتوانین دەستوەردان و نێوەندگیری و ئاشتبوونەوە دەکەین بۆ بەدەستهێنانی لێبوردن و ئیمتیازات".
سەبارەت بە شێوازی لەسێدارەدان بەسەر ژنانیشدا وتی، “پێشتر سزاکەمان بە شمشێر ئەنجام دەدا، بەڵام ئێستا بە تەقەکردنە”. ئاماژەی بەوەشکرد، لە گۆڕەپانەکانی لەسێدارەدان زیاتر ڕووبەڕووی بەرخۆدانی هەندێک لە ژنان دەبنەوە وەک لە پیاوان.
ڕوونیشیکردەوە، شێوازی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەسەر بنەمای شەریعەت لە دەسەڵاتی دادوەردایە، یان بە شمشێر یان دەمانچە، ئاماژەی بەوەشکرد، سزاکان چ لەناو زیندان و چ لەدەرەوەی زیندان جێبەجێدەکرێن.
ئەم جەلادە لەگەڵ 3 مناڵی دانیشتووە و بێباباکانە چیرۆکی سەربڕین دەگێڕێڕێتەوە.
شایەنی ئاماژەیە، لە دیمانەیەکی تردا دەڵێ:
ئێستا هاوکاری کوڕە گەورەکەم وەکو خۆم بێمە جەلاد.
هەموو ئەم قسانە بە خوێن ساردی دەکات وەکوچیرۆکی کوشتارگەی ئاژەڵ بگێڕێتەوە.
سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 19/03/2026
95 جار خوێندراوهتهوه
|