لەجووت مەمکەوە بۆ شوێنە حەساسەکان 🤣

بەهۆی جووت مەمکەوە پەخشی هەواڵەکانی کەناڵی العربیە ڕاگیرا ههههه 
 لە دوێنێ شەوەوە خەفەتی ڕۆژئاڤا ڕووی تێکردووین ، لە سترێسێکی زۆر گەورەدا دەژین ،  با کەمێکیش ئەم  رووداوەی کە لە کەناڵی العربیە لە کاتی پەخشی هەواڵەکاندا ڕووی دا دڵمان ئارام کاتەوە .

لە وڵاتی یەمەن ناوچەیەک هەیە ناوی(النهدین)ە  بەکوردی  واتاجووت (مەمک) . ئێستا لەو ناوچەیە شەڕو کێشە هەیە لە نێوان هێزەحوسیەکان وحکومەتی یەمەن ،لە کاتی هەواڵەکان لە تەلەفزیۆنی العربیە،پێشکەشکار بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر شەڕو ڕووبەڕووبونەوەکان لە ناوچەی النهدین ( جووت مەمک ) دا پرسیاری لە پەیامنێرەکەیان کرد  و وتی :- 
ئایا ڕاستە دوێنێ شەو حوسیەکان هێرشیان کردووە و شەڕ دروست بووە ؟ 
پەیامنێر :- 
بەڵێ ، لە دوێنێ شەوەوە هێزە حوسیەکان دەستیان بە سەربەرزاییەکانی النهدین ( جووت مەمک ) دا گرتوە 
پێشکەشکار : -
ئەی ئێستا وەزعەکە چۆنەو بەتەمای چین ؟
پەیامنێر :-

هێزە حوسییەکان پاش ئەوەی  النهدین ( جووت مەمک ) یان گرت وکۆنتڕۆڵیان کرد ، ئێستا خۆیان ئامادە کردوە تاوەکو دابەزنە خوارەوە ، بۆ گرتنی ناوچە گرینگ و حەساسەکانی تر .

ئا لێرەدا پێشکەشکاری هەواڵەکانی کەناڵی العربیە ئیتر خۆی پێڕانەگیرا و  لەبەر پێکەنین نەیتوانی قسەکانی تەواو بکا هاوڕێکەی وتی پاش کەمێکیتر دێینەو لاتان و کردییان بە ناوبڕ  😂😂😂😂😂😂😂
سەرچاوە :- هاوڕێیەکم لە فەیسبوک نوسی بووی
کەژاڵ نوری

مالمۆکورد وێنەکەی گونجاندووە لەگەڵ تێکستەکە.  تابلۆکە  خیابانی شەهید محەمەد ڕەزایە.
ڕۆژی 2025.10.8
به‌روار:  20/03/2026
218   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   110
کۆی سه‌ردان:   31190530