ئێران یان ئیسرائیل؟؟ دەوڵەت : حەیوانە زەروورییەکە

ئیسرائیل دەوڵەتێکی دیموکراسییە، مەرج نییە ناتانیاهۆ ڕووە هەرە دیموکراتەکەی بێت، بەڵام ئەو خاکەی کە کوردی لێدەژێت و ناوی کوردستانی رۆژهەڵاتە، شەش جار لە خاکی ئیسرائیل گەورەترە کە ئێران داگیری کردووە، لەگەڵ خاکی باکوور کە تورکیا داگیری کردووە
13  جار لە خاکی ئیسرائیل گەورەتره

ئەو عەرەبانەی کە لە ئیسرائیل دەژین، مەبەستم کەرتی غەزە و بەرەی ڕۆژئاوا نییە، مافیان لە کوردی ڕۆژهەڵات و باکوور زیاترە. دواجار، ئێمە نە سنوورمان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل هەیە، نە خاکیان داگیرکردووین و نە ئەنفالی کەلتوور و زمانی ئێمەیان کردووە.

 کێشەی ئێران لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا، هەندەی سیاسییە هەندە عەقائیدی نییە، ویلایەتی فەقێ وەرەقەی قودس و فەلەستینی لێ بسێنێتەوە چ گوتارێکی دەمێنێت؟
 ئەگەر ئەوان بە ناوی ماف و عەدالەت و مرۆڤایەتییەوە دەدوێن، با مافی هاوڵاتیانی خۆیان و نەتەوەکانی دیکەی غەیرە فارس وەک فارس ببینن. ئیسرائیل بۆ پاراستنی هاوڵاتی خۆی هەموو شتێک دەکات، بە پێچەوانەوە، ئەوەی لەگەڵ ڕژێمی ئێرانی نەبێت دەچەوسێندرێتەوە. پاشان ئەم رژێمە ئەوە 46 ساڵە بە ناوی خوداوە حوکم دەکات چ خۆشگوزەرانی و ڕەفاهییەتێکی بۆ گەلەکەی خۆی دەستەبەر کردووە. 
ئەو وڵاتانەی دەستی ئێرانی گەیشتبێ، وەک عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن، لە وڵاتە هەرە دواکەوتوو و وێرانەکانی وڵاتانی عەرەبن.

 دەسەڵاتی بەعسی و ویلایەتی فەقێ، مەسەلەی فەڵەستینیان بۆ هەژموونگەرایی و مانەوەی دەسەڵاتەکەیان بەکارهێنا. بۆچی کورد، ساویلکانە، بە ناوی خوداوە، بگلێندرێتە ناو ململانێیەک کە هی ئەو نییە. 

بۆ من ئەتاتورکیسم و بەعسیسم و ڕژێمی ئێرانی زۆر لە زایۆنییەت ترسناکترە بۆ ئێمە. ئەگەر قەول بێت ئێمە هەموومان موسڵمان بین، کەواتە مافی کورد و تورک و فارس و عەرەب دەبێ وەکو یەک بێ، ئەگینا کۆی گوتاری دینی وڕێنەیە بۆ پاراستنی دەوڵەت. 

دوو تەرەف گوێ لە گوتاری ئێرانی دەگرێت :
 یا دینداری ساویلکە، یا بەرژەوەندویست!
د.ئەحمەدی مەلا
ئیسپانیا

ئەم بابەتە لە 2025.6.19 پۆستکراوە ، لینک لە کۆمێنتە:

تێبینی:
بۆ پاراستنی پەیجەکەمان لە ڕیپۆرت، هەموو کۆمێنتێکی جوێن و زبر دەسڕینەوە و بلۆک دەکەین.
سوپاس و ڕێز بۆ ڕەچاوکردنی
به‌روار:  19/03/2026
25   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   283
کۆی سه‌ردان:   31189647