مێووژەکەی حاجی 🤣🤣

مام حاجیەک هەموو ڕەمەزانێک 30 دەنک مێوژ دەکاتە گیرفانی و هەموو ڕۆژێکی ڕەمەزان تێپەڕبێت دەنکێکی دەخوات بۆ ئەوەی بزانێت چەند ڕۆژی ماوە بۆ جەژن؟.

‫ڕۆژێک شەرواڵەکەی هەڵەواسێ ...‬
‫حاجی ژن بە سودفە دەستی بەر جلەکانی دەکەوێت و  مێوژەکە دەبینێ و دەڵێ وەی کوێربم نەمزانی حاجی حەزی لە مێوژە، دەچێ یەک چنگی پڕ مێوژ دەکاتە گیرفانەکەی مام حاجی،‬
‫ دوای چەند ڕۆژێک ... جەماعەتێ لێی دەپرسن مام حاجی چەند ڕۆژی ماوە بۆ جەژن؟! ... ئەویش دەست دەکا بە گیرفانیا و ئەو هەموو مێوژە دەبینێت و دەڵێ :
‫بەخوا بەحسابی مێوژەکە بێت ئەمساڵ چاوتان بە جەژن ناکەوێت!
به‌روار:  18/03/2026
63   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   296
کۆی سه‌ردان:   31189672