یا حوسێن 🤣

کابرایەک لە فڕۆکەخانەی تاران دابەزی ، لە دڵی خۆیا ووتی:
  هەر کرێکارێ  جانتاکانم بۆ هەڵگرێ و بڵێ یا حوسێن  ئەوە ڕەفزی ئەکەم .

سەرەتا چەند کرێکارێ لە  کاتی هەڵگرتنی جانتاکانا ئەیان ووت یا حوسێن ،  کابراش  جانتاکانی لە کرێکارەکە وەردەگرتەوە و دەیووت بڕۆ کرێکارم ناوێ .

دواجار کرێکارێک هات و لە کاتی جانتا هەڵگرتنەکانا ووتی  یا الله.
کابرا دڵی خۆشبوو  ووتی ئەوە چۆن  نەتووت یا حوسێن ؟
کرێکارەکە ووتی:
جانتاکان سووکن ئیحتیاج وە حوسێن ناکا.
به‌روار:  12/03/2026
36   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   39
کۆی سه‌ردان:   31173424