ڕەزا پەهلەوی بە خەو
ئەوکاتەی شای ئێران وڵاتەکەی لەدەست دەرچوو و خەڵک ڕژانە سەرشەقامەکان و ڕاپەرین دەستی پێکرد، بەپەلە خۆی و خێزان و مناڵەکانی سواری کۆپتەرێک بوون و ڕایانکرد، بەجۆرێک ئێستاش پیاڵە چاکەی ماوە کە چۆن نیوەی خواردۆتەوە و فریا نەکەوتووە ھەمووی تەواو بکات.

جا کاتێک کۆپتەرەکە بەسەر تارانی پایتەختدا دەفرێت، شای ئێران ئەبینێت کە ئەو ھەموو خەڵکە ھاتونەتە سەرشەقام و قەرەباڵغی خەڵک لەسەرشەقامەکانی تاران شەپۆل دەدات، ئەویش دوو قسە دەکات:

یەکەم) ئەڵێت باشە ئەم ھەموو خەڵکە نارازیە تا ئێستا لەکوێ بوون و بۆچی بێدەنگ بوون و چۆن لەماوەی چەند سەعاتێکدا ئەم ھەموو خەڵکە نارازیە پەیدا بوون؟

دووەم) ئەڵێت باشە خۆ چواردەورەکەم و دارودەستەکەم بەردەوام ئەیانوت خەڵک زۆر رازین و ھیچ کێشەیان نیە و نارەزایەتی نیە و خەلک خۆی فیدای شاە دەکات، باشە بۆچی درۆیان لەگەڵ دەکردم و چاوبەستیان کردم و چۆن تا ئێستا ئەو ھەموو خەڵکە برسی و بێکار و ناڕازیەم نەبینیوە؟
ئەم ڕووداوە چەند جارێک لە مێژوودا دووبارە بۆتەوە و دەبێتەوە.
وەرگیراوە
به‌روار:  12/03/2026
56   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   40
کۆی سه‌ردان:   31173423