جەنگی پترۆدۆلار 💣💸

با کەمێک لە هەواڵ قوڵتر تەماشای دۆخەکە بکەین!

بابەتەکە کەمێک دوورودرێژە بەڵام ڕەنگە بنەمایەکی کەمێک لە هەواڵ قۆڵتر بۆ تێگەشتن لەم دۆخەی ئێستامان  بۆ درووستبکات.

بۆئەوەی لەوەتێبگەین کە داینەمۆی سوڕانی ئەم جەنگە چیە، دوو بنەمای زۆر گرنگ هەیە دەبێت لێیان تێبگەین و چاودێریان بکەین.

یەکەم؛  پرسی پترۆدۆڵار، کە ئەجێندای سەرەکی و داینەمۆی هەڵگیرساندن وبەردەوامی ئەمریکایە و وەئەگەری روودانی جەنگی لەگەڵ ئێران دا یاخود یەکلاییکردنەوەی ڕژێمی ئێستاو هەڵسوکەتوکانی کردۆتە فاکتێکی حەتمی، باکەمێک بە زمانێکی سادە مێژوویەکی کورتی پێگەو ڕۆڵی دۆلار و  پترۆدۆلار باس بکەین؛
لەدوای جەنگی جیهانی دووەم، وڵاتانێکی ماندوو برسی و بێ دەرەتان هاتنەدەرەوە کە زیاتر لە هەرکات لە پێویستیان بە سیستەمێکی ئابوری سەقامگیرو بەهێز هەبوو بو بۆژوانەوەی دونیای دوای جەنگ بەتایبەت بۆ دۆخی وڵاتانی ئەوروپی، بۆیە لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدای ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ وڵاتی هاوپەیمان لە امریکا کۆدەبنەوەو لەسەر سیستەمێکی نوێی ئابوری تاڕادەیەک جیهانی ڕێکدەکەون کە ناوی دەنێنن برێتن وود سیستەم بەناوی ئەو جێگەی کە کۆبونەوەکەی لێدەکەن، لەوێدا ڕێکدەکەون لەسەر ئەوەی کە دۆلار امریکی وەک دراوی سەرەکی و سەنتەر بۆ بەستنەوەی بازرگانی جیهانی بەهای بۆ دابنرێت لەبەرامبەر زێردا دا،  بۆ یە هەر ئۆنسێک لە ئاڵتون دەخەمڵێنن بە بەهای ٣٥ دۆلار لەو کاتەدا.

بۆچی دۆلار دەبێتە سەنتەری ئەم سیستەمە،زیاد لە ئارگیومێنتێکی لەسەرە، بەڵام ڕەنگە لۆژیکی ترینیان ئەوەبێت کە امریکا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وەک بەهێزترین و زەبەلاحترین ئابوری جیهان مابویەوە کە کەمترین قوربانی دابوو لەو جەنگەدا، بە جۆرێک کە ئابوریەکەی و توانای وەبەرهێنانی بەتەنها هێندەی نیوەی کۆی توانای جیهان بوو، هاوکات خاوەنەی نزیکەی کۆی لەسەدا حەفتای زێڕی زەخیرەکراوی جیهان بوو، وەکۆی ژێرخانەکانی وەک خۆی مابویەوەو دەستی جەنگی پێنەگەشتبوو جیاواز لە وڵاتانی هاوپەیمانی لە اوروپا کەلە ڕووی ژێرخان و زیانی مرۆیی یەوە ماندوو وێران بووبون، بۆیە امریکا وەک دەرفەت تەماشادەکرا لەکاتەدا.

جیهان پەیوەستبوو بەم سیستەمەوە تا ساڵی ١٩٧١ و سودێکی باشیان لێبینی وەک هەنگاوی یەکەمی استقرای ئابوری دوای جەنگ، پاشان لەگەڵ هاتنی ڕیچارد نیکسن بۆ سەرۆکایەتی امریکا و گەشەسەندنی بەردەوامی ئابوری لە جیهان و زۆر بوونی ڕێژەی خواست لەسەر دۆلار لەبازاری جیهانیدا و دروستبوونی قەیرانی هەبوونی کەمیەتی ئاڵتونی پێویست بۆ  ئاڵوگۆر لەگەڵ بەهای دۆلار، نیکسن بڕیاری دا چیتر بەهای دۆلار لەبەرامبەر ئاڵتون دا نەبێت بەڵکو دۆلار متمانەی گەشتۆتە ئاستێک کە توانای هاوسەنگی کردنی پرۆسەی بازرگانی جیهانی ڕێکخستوەو بۆیە وەک دروستکردنی ئەمرێکی واقعی نوێ بۆ هێشتنەوەی بەهای دۆلار پرۆسە پترۆدۆلار دەستی پێکرد لەسەرەتای حەفتاکان لەنێوان امریکا و ولاتی سعودیە، کە بە ڕێکەوتنی ئابوری-ئەمنی ناودەبرێت، بنەمای ئەم ڕێکەوتنە لەسەر ئەوەبوو امریکا بەرپرسبێت لەسەر پاراستنی ئەمنیەتی سعودیەو لەبەرامبەردا ئەوانیش نەوت تەنها بە دراوی دۆلاریی امریکی بفرۆشن، واتە هەر ولاتێک بیەوێت نەوتی سعودیە بکڕێت دەبێت سەرەتا دراوەکەی خۆی بۆگۆرێت بۆ دۆلار پاشان دەتوانێت نەوت لە سعودیە بکڕێت، ئەمە خواست و بەهای دۆلاری لەدوای دۆلار بەرمبەر بە زێڕ جارێیکیتر لە جیهاندا هەستانەوە و وویستی لەسەر دۆلار کرد بە پێویستی رۆژانە بۆ وڵاتانی کڕیار، لەبەرامبەردا وڵاتی سعودیە کۆی ئەو ملیاران دۆلارەی لە پای فرۆشتنی نەوت پەیدای دەکرد لە جیاتی ئەوەی بە کاش لە بانکەکاندا هەڵیبگرێت دەیخاتە نێو بانکەکانی امریکاو لە ڕێگەی پرۆژەی حکومی و کەرتی تایبەتەوە بەکار دەهێنرێن لەنێوخۆی امریکادا و وڵاتی سعودیەش جگەلەوەی پارەکەی سەلامەت دەبوو و سوود و زیادەی وەگەر خستنی دۆلارەکانیش وەردەگرێت.

ئەم پرۆسەی پترۆدۆلارە بەجۆرێک پەرەی سەند کە زۆربەی وڵاتانی کەنداو لەدوای سعودیە چونە ناو هەمان سیستەمی پترۆدۆلاری امریکی و ئەمەش وایکرد لە امریکا  پێویست بکات هێز و بنکەی زیاتری خۆی بهێنێتە ناوچەکە بۆ پاراستینی زیاتری ولاتانی ئەندام و ڕێگریکردنیش لەهەر وڵاتێک بیەوێت کێشە بۆ ئەم هەماهەنگیە ستراتیژیە دروستبکات.
شایانی باسە ئێرانی پێش خومەینیش ئەندامی پترۆدۆلار بووە، بەلام دواتر دەستبەرداری ئەو سیستەمە بوون و مامەڵەیان بەدراوی وڵاتانی کڕیارەوە کردووە وەک جین و روسیا و هیند و ئەوانیتر.

لە ئێستادا ساڵانە بە بەهای نزیکی ٣ تریلیۆن دۆلار مامەڵە لە ڕێگەی پترۆ دۆلارەوە دەکرێت و لەم بڕە نزیکی نیو تریلۆنی ناڕاستەوخۆ دەچەت خزمەتی گەشەپێدانی ئابوری امریکیەوە، ئەمە داینەمۆیەکی بەهێزی مانەوەی هێزی ئابوری و دۆلاری ئەمریکیە وەک هەژموون بەسەر دونیاوە لە رووی ئابوری و سیاسی و تەنانەت لە ڕووی هێزی سەربازیشەوە، بەلام لە دۆخێکی وەک ئێستادا هەندێک وڵات بونەتە مایەی سەر ئێشە بۆ ئەم پرۆسەیە لەوانەش چین، ڕوسیا، ئێران، فەنزوێلا، کە نایانەوێت بچنە ژێرباری ئەم سیستەمی پترۆدلارەوە، ئەمەش بۆ امریکا وەک دەستبردنە بۆ ڕۆحی سەروەری امریکا، بۆیە بینیمان فەنزوێلا چی بەسەر هات، لەکۆی ئەو سێ وڵاتەی دیکە ئێران تاکە وڵاتە هێشتا ئەگەر تەسفیەکردنی هەیە لەبەردەم درووستکردنی کێشە بۆ ئەم سیستەمە ئابوریە جیهانیە.

پابەند نەبوونی ئێران بە پترۆدۆلارەوە تەنها بابەتێکی ئابوری ڕووت نیە بەڵکو بە پێچەوانەوە شاخگیرکردنە لە سەروەری توانای جیهانی امریکی و خزمەتی توانای وزەی ئێرانە بۆ ئەجێندایەکی تر کە بە ڕاستەوخۆیی مەترسی بۆ کۆی سیستەم و سەروەری ئەمریکا لەناو چەکە دروست دەکات، بۆیە لە ئێستا کە ئێران هێشتا خاوەنی چەکی ئەتۆمی نیە دەبێت ڕێگری لەم مەترسی دروستکرنەی بگرن، ئەگینا لەدەست دەردەچێت و ئەوکات نەک هەر خۆی بەڵکو دەتوانێت کاریگەری و مەترسی بۆ بەژرەوەندی امریکا زیاتر و کاریگەرتربێت لەڕێگەی  وڵاتانی کەنداوەوە.

لە ڕێگەی ئەم تێگەشتنە سادەوە لەوە تێدەگەین کە بۆچی ئێران پەلاماری سەرچاوەی نەوت ووزەی ولاتانی کەنداوی بەشدار لە پترۆدۆلار دەدات بۆ ئازار گەیاندن بە سەروەری ئابوری امریکا لە قۆناغی سەرەتادا ، لەکار خستنی وززەی کەنداو  ڕاستەوخۆ مانای کەم کردنەوەی بەهای دۆلارە، مەترسی دروستکردنە لەسەر کۆی سیستەمی ئەو ئابوریانەی لەسەر بنەمای بالا دەستی دۆلار پێکهاتوون، بۆیە کاتێک جیاواز لە هەواڵی ڕۆژ دەلێن ڕەنگە ئەم جەنگە بوەستێت، هەوڵدانە بۆ تێگەشتن لەسەر ئاست و ئاراستەی ئەم مەترسیانەی کە میدیای رۆژ زۆر جار کاتی پێوەنابات.

لە دۆخێکی وەهادا کە پلانی ئەی سەر ناگرێت کە قەرابوو لە هەفتەی یەکەم دا ڕژێمی ناچار بە گۆڕانبکرێت بەڵام دەبینن ئاسان نیە ڕژێمی ئێران بەم جۆرە لە ڕووبەبوونەوە بگۆردرێت و لەبەرامبەردا ئێران رۆژانە زیان بە بەرژەوەندیەکانی امریکا و بەهای دۆلار بگەیەنێت، ئەمە جگە لە مەترسی دروستکردن و وەستانی ژیان لە ئسرائیل، دەبێت ئەم قۆناغە بەخێرایی تێپەڕێت، بۆ ئەمەش دوو دەرچە هەیە بۆ دەرچون لەم دۆخە، یان بەکارهێنانی هێزی زیاتر و چەکی بەهێزتر و دروستکردنی قەیرانی مرۆیی گەورەتر کە تەڕ و ووشک پێکەوە بسوتێنێت وەک ئەوەی بەرامبەر یابان کرا لە جەنگی جیهانی دووەم کە ئەگەر ڕوودانی ئەم سیناریۆیە لاوازە لەبەر زۆر هۆکار کەنامەوێت درێژی بکەمەوە، ئەگەری دووەم وەستانی ئەم فۆرمەی جەنگە لێرەدا لە ژێر هەر ناو نیشانێکی دیپلۆماسیدا بێت تا هەنگاوی داهاتوو و دەرفەت دان بە وڵاتانی کەنداو بۆ دوبارە سەرپێیخستنەوەی توانای هەناردەکردنی سەرچاوەکانی وزەیان بۆ بازاڕی جیهانی و کەمکردنەوەی زیانی ڕۆژانە کە توڕەیی تاکی بەکاربەری لەسەر ئاستی جیهان لێ کەوتۆتەوە بەتایبەت لە نێو وڵاتانی تێوەگلاو.

لەبەر ئەوەی تسلیم بوون یان دۆرانی ئێرانی ئێستا لە ناوچەکەدا سەرەی نابوتکردن و کۆنترۆڵکردنی ئابوری چین نزیکتر دەکاتەوە بۆیە دەبینین زیاتر لە ڕوسیا چین کاریگەرترە و پەلەقاژەی مانەوەی ئێرانی هەیە، بۆ روسیا هێندەی مەترسیەکە جیۆپۆڵەتیکی و سیاسی و سەربازیە هێندە ئابوری نیە.

دووەم؛ بەدەر لە ئەجێندای ئەمریکی لەم دۆخەدا، داینەمۆی هەڵسوڕانی دەستێوەردانی اسرائیل لەم جەنگەدا هەوڵی فراوانخوازی و جیۆپۆلەتیکی و سیاسیە کە دین و ئایدۆلژیا وەک سوتەمەنی ئەم داینەمۆ بەکاردێت ، اسرائیل بەدوای کۆنترۆڵکردنی ناوجەکانی نێوان نیل تا فوراتە، بۆ ئەوان ئەمە خاکی بەڵین پێدراویانە، مەسئولیەتیانە بەدوایەوەبن، لۆبی چەندین ساڵەیان لە امریکا لەو پەڕی ئاستی بەهێزی خۆیدایەو بەتەواوی خستویانەتە خزمەت ئەم ئەجێنداوەو پێیان وایە کاتەکای گونجاوە لە ئێستادا، لە کاتێیکدا تێستی دەنگ و هەڵوێستی جیهانیان کرد لە پرسی غەززەدا، وە هەرچی وڵاتانی دیکەی ناو ئەو سنوەرەیە وەک سوریا ولبنان و عێراق و اردن و یان خاوەنی سەروەری نین یان هێندەلاوازن کە نابنە مەترسی بۆیان، بۆیە  تاکە لەمپەڕ لەبەردەستیان دا بۆ گەشتن بەم ئامانجەیان ئێرانە، ئەگەر ئێستا نەگەن بەهەوڵەکانیان ئەوا لەئەگەری دروستکردنی چەکی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە ئەم پلان و ئەجێندایان دەبێت بە خەون و لەبەر گەورەیی و نزیکی ئێرانیش لێیانەوە بەردەوام لە مەترسیدابن بۆ هەمیشە.

جگە لە هەندێک وردە بەرژەوەندی و ئەجێندای دیکە ئەم دوو بەژرەوەنیە باڵایەی امریکا و ئیسرائیل کە تاڕەدایەک تەنها ئێران بەربەستە بەردەمیان دا قابیلی دەستبەردابوون لێی نیەو ئەم ناکۆکیە بەردەوام دەبێت تا بەلایەک دا ساغ دەبێتەوە، واتە بەکورتی ئەگەر قەرابێت جەنگی جیهانی سێیەم و کۆتایی دونیا بێت ئەوام ئەم ناکۆکیە بەسە بۆ سەرهەڵدانی لەئەگەری مانەوەی رژێمی جهمهوری ئیسلامی ئێران دا.

لەبەد بەختی کورد دەیان ویست کورد یەکەم فیشەکی زەمینی یەکلایی کرنەوەی ئەم دۆخە بتەقێنت، ئێمە دەبێت بزانین کە فیلەکان شەربکەن یان یاری دواجار مێرولەکان هەر پان دەبنەوە لە ژێرپێیان دا.

هەردی جاف
ڤێرجینیا
به‌روار:  12/03/2026
38   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   36
کۆی سه‌ردان:   31173425