مۆسکۆ پشت لە تاران ناکات

کاتێک شەڕ بۆ هەندێک دەبێتە مایەی وێرانکاریی، بۆ هەندێکی تریش دەبێتە دەسکەوت!!

“رووسیا، هیندستا‌ن، ئەمریکا، نەوت و شەڕ”

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ئەمریکا بۆ ماوەی (٣٠ )ڕۆژ سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوتی رووسیای بۆ هیندستان هەڵگرت.
دوای ئەو بڕیارە، لێپسراوە نزیکەکانی ئیدارەی ترەمپ بەرگرییان لەو هەنگاوە کرد و داوایان کرد سزاکانی سەر نەوتی رووسیا زیاتر هەڵبگیرێن.

🔴 بەڵام  لێرە پرسیارێک دێتە پێش :
بۆچی تەنیا هیندستان؟

دوای بۆردمانی سەرجەم بنکەکانی ئەمریکا لە کەنداو،  و داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانیەکان، بۆتە هۆکاری  زیادبوونی ترس لە نزیکبوونەوەی گەشتیە لۆجستیەکانی ئەمریکا لە کەنارەکانی کەنداو بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی سەر گەشتی فڕۆکەهەڵگرەکان،
ئێستا بەندەرەکانی هیندستان بوونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی پاڵپشتی لۆجستی بۆ هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا.

بە واتایەکی تر، ئەم هەنگاوە تەنیا بڕیارێکی ئابووری نییە، بەڵکوو بەشێکە لە هاوکێشەی ستراتیژی شەڕ.

🔺لە لایەکی ترەوە، درێژەکێشانی ئەم شەڕە زیاتر لە قازانجی رووسیایە.
بۆیە موسکۆ هەوڵ دەدات شەڕەکە تا ئەوپەڕی توانا درێژ بکات، بە تایبەت بە هێشتنەوەی ئێران وەک هێزێکی بەرەنگاری.

بۆ ئەم مەبەستە، رووسیا بە شێوەی جیاواز یارمەتی ئێران دەدات.
چونکە بە ڕاگرتنی شەڕ  ئەو ٣٠ ڕۆژەش نامێنێ. رووسیا دەیەوێ سزاکانی بەتەواوی لەسەر هەڵگیرێ!!

🔺تەنانەت ئەگەر ئەمریکا لە دواهاتوودا ئۆکرانیاش بە جۆرێک بۆ بەرژەوەندی رووسیا تەسلیم بکات، ئەوە بە واتای ئەوە نییە موسکۆ پشت لە تاران بکات.

🔺هەروەها ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت، ئەوروپا جارێکی تر ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ووزەی رووسیا، ئەوەش دەبێتە قازانجێکی ستراتیژی بۆ کرملین.

شەڕ بۆ هەندێک وێرانکارییە…
بەڵام بۆ هەندێکی تر دەسکەوت و خۆشگوزارانییە.

دڵشاد مەجید
یۆتۆبۆری
به‌روار:  10/03/2026
30   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   97
کۆی سه‌ردان:   31167813