خیانەتەکــــــەم لە ڕاپەڕیندا !!

هەمووی باسی شۆڕشگێڕی و دەوری جوامێرانەی خۆی دەکات لە ڕاپەڕینەکەدا من بە پێچەوانەوە با باسی خیانەتێکی خۆمتان بۆ بکەم لەو ڕاپەڕینەدا. 
 بیست ڕۆژێک پێش ئەوەی سوپای عێراق لە کوێت بشکێت ،
 من لە کوێتەوە بە جڕو جانتای سەربازیەوە ،هەڵهاتم ، فیرارم کرد ،  ئەو کات ماڵمان لە ئۆردوگەی نەسربوو  باش چەن ڕۆژێک لە هەڵهاتنەکەم  سوپای عێراق شکاو ڕاپەڕین لە بەسرەو جنوب دەستی پێکرد لە
 پاش ماوەیەک ڕاپەڕین کوردوستانیشی گرتەوە 
ئەوڕۆژەی  شارەزور ڕاپەڕینی کردو  شاروشارۆچکەکانی شارەزور  پاککرایەوە 
بۆ ئێوارەکەی بەسەدان سەربازو ئەفسەر چەک کران و  بەناو موجەمەعەکانی باریکەو نەسرو هەڵەبجەی تازەو زەڕایەندا بەبێ چەک بڵاوبونەوە  
 خەڵکی هەریەکەو  لە ئاستی خۆی دەیان بردنە ماڵەوەو شەو خزمەتیان دەکردن و بەیانیەکەی دەیان خستنە سەر جادەو هەریەکەیان  دەڕۆیشتنەوە بۆ مەملەکەتی خۆیان 
منیش بەرماڵمان چۆڵەوانی بو  دەپازدە جوندی لەو چۆڵەوانیەدا  دانیستبوون چاوەڕوانی یەکێکیان دەکرد بیان باتەوە ماڵەوە 
منیش لەگەڵ دوسێ برادەری گەڕەکەکەدا چوین بۆ لایان و لەنێو خۆماندا بەشمان کردن 
هێنامانەوەو بۆ ماڵەوە
 ئەوەی خوا دابوی بۆمان کردن و پێکەوە خواردمان 
شەوێ کەوتینە دەمەتەقە  بۆمان  دەرکەوت یەکێک لە سەربازەکان  ئەفسەربوو  بە پلەی نەقیب ،  وەک خۆیان باسیان دەکرد ئەم ئەفسەرە  تاقانەبوو خاوەنی حەوت خوشک بوو 
زۆر دەترسا  کوردێکیان لە گەڵدابوو باسی ڕێک و پێکی و بەئەدەبی ئەو ئەفسەرەی زۆر بۆ کردین  بۆ بەیانیەکەی کە ویستیان بڕۆن

خیانەتەکەی من لێرەوە دەستی پێکرد  کاتێک کەوتنە ڕێ بینیم ئەفسەرەکە پۆستاڵی سوری لەپێدایە و جلو بەرگ و قەمسەڵەکەشی  زابتانەبوو    ترسام لە ڕێگا  ڕێی بکەوەێتە ناو کۆمەڵێکی لە دنیا نەگەیشت و ناحاڵی و
 پێی بزانن کە ئەفسەرە  بەبێ محکەمە  هەربۆ خۆشی  بیکوژن یان ئەزێتی بدەن  زۆر بەزەیم پێیدا هاتەو
پێم وت بۆ ئەم پۆستاڵ و جل و بەرگەی  من لە بەر ناکەیت ئەوانەی خۆت بدەیت بە من   با کەس نەزانێت ئەفسەریت نەکو ئەزێتت بدەن 
باوەڕبکەن کەوام ووت  ئەم کابرا وەک گوڵ گەشایەوە ئەوەندەی پێ خۆشبوو 
جلەکانی خۆم بۆ هێناو ئەوانی خۆی داپێم  ئیتر  من بوم بە ئەفسەرو ئەویش بوو بە
جندی و لێیاندا ڕۆشتن 
ئەمە خیانەتەکەی من بوو لە ڕاپەڕینەکەدا هیوادارم  بە خیانەت بۆم نەنوسرابێت من لە ڕووی مرۆڤ دۆستی و عاتفیەوە ئەو کارەم کرد  نەک مەبەستم خیانەت و پارەوەرگرتن و ڕیایی بێت ، دوای ئەوەش بەرەی کوردوستانی  خۆیان ئازادیان کردبوون ترسەکەی من لەوەبوو خەڵکی نابەر پرس  بیانوی پێ بگرێت  .

بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕاپەڕین
عومەر عەلی
به‌روار:  09/03/2026
40   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   56
کۆی سه‌ردان:   31166714