خەوێکی 10 ساڵی☭🇨🇳🇻🇳

زیندانیەکی تر دەیگێڕایەوە :

شەوێکیان لە خەونمدا چوومەتە لای براکەم لە تورکیا.
من ئەرمەنیم و خەڵکی یەریڤانم.
برایەکم هەبوو پێش شۆڕش چوبوە تورکیا و لە ئەستەنبوڵ دەژیا، ساڵانێک بوو هیچ هەواڵێکم لێی نەبوو
نەمدەوێرا تاقە نامەیەکیشی بۆ بنێرم ئەویش دەیزانی نامە نوسین بە ناونیشانی من بێ مەترسی نابێ
ئیتر توانیبوم لانی کەم بە خەو بچمە لای براکەم.

بە یانی کە لەخەو هەستام بۆ ژنەکەم گێڕایەوە و وتم: براکەم ژیانێکی زۆر خۆشی هەیە.
براکەم پەیتا پەیتا پێی دەووتم خێراکە وەرە بۆ ئێرە، من سامانێکی زۆرم هەیە، زۆر پێویستم بە  تۆیە لێرە بیت.

چەند ڕۆژێکی بەسەردا تێپەڕی منیان بانگ کردە زیندانی ئێم گاپە، پرسیاری خەونەکەمیان لێکردم، زۆرم پێ سەیر بوو کە ئەوەیان بە گوێ گەیشتۆتەوە.
ناچار خەونەکەم بۆ لێکۆڵەر گێڕایەوە.
چوار مانگ پاش لێکۆڵینەوەکە ئەنجومەنی تایبەت 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕیمەوە.
تەنیا لەسەر ئەوەی خەونم دیتبوو.

لەولا بێدادی سیستەم لەلایەک و بێ ئەخلاقی کۆمەڵایەتی لە لایەکی دیکەوە ئاشکرا دەبێ، مەگەر چوونە وڵاتێکی دیکە چیە؟
مەگەر ئێوە ناڵێن ڕژێمی ئیسیعمار و چەوسێنەرتان ڕووخاندووە و ، خەڵک لەو پەڕی بەختەوەریدا دەژین، ئەی لە چی دەترسن؟

لە مەهابادەوە تا بایکانۆر
بیرەوەرییەکانی ڕەحمان حەلەوی
به‌روار:  09/03/2026
48   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   50
کۆی سه‌ردان:   31166529