ئەمە جەنگی جولەکە و شیعەیە؟؟

چینیەکان بە ئاکادیمی و سیاسی و شارەزای سەربازیانەوە پڕوپاگەندەیەکی زۆر چڕ و بەهێز دەکەن بۆ بەهێز پیشاندانی هێزی ئێران دژی امریکا و هێرشەکانی، بەجۆرێک بەردەوام باس لە سەرکەوتنی هێرشەکانی ئێران و هەڵەی امریکادەکەن لەم جەنگەدا!!

لێرەو لەوێ زانیاری هەیە کە شارەزایانی سەربازی چینی لەسەرەتای جەنگەکەوە بە چڕی هاوکاری ئێران دەکەن، بە جۆرێک کە هەندێک موشەکی چینیان بردۆتە نێوخاکی ئێران و دەیانەوێت بەکاری بهێنن بۆ تێستی موشەکەکانیان دژ بە سیستەمی بەرگری امریکی لە ناوچەکە و بەبەهێزپیشاندانی ئێران، ئەمە جگە لە دەنگۆی هەبوونی  هاوکاری لۆجستیکی و تکنۆلۆژی ڕووسی بۆ ئێران لەم جەنگەدا، هەربۆیە هەندێک ئەم جەنگە بە جەنگی جیهانی وەسف دەکەن لە ڕووی هەماهەنگی و تەرەفداریەوە!

ئەگەر ئەمە ڕاستبێت و هەواڵگری امریکی بە ووردی ئاگاداریبێت، بە دلنیاییەوە امریکا نایەوێت ئەم هەواڵانە بۆ ڕایگشتی پشتڕاست ببێتەوە و ناچار بێت جەنگی جیهانی هەڵگیرسێنێت، بۆیە بە دووری مەزانن ئەم هەفتە یان هەفتەی داهاتوو سەرۆکی امریکا دەرکەوێت و هەواڵی سەرکەوتنیان بەرامبەر ئێران ڕابگەیەنێت و قۆناغێکی نوێ دەستپێبکەنەوە تا ئەوەی جارێکیتر وبە شێوەیەکیتر ڕووبەڕووی ئێران دەبنەوە! 

دواجار گرنگە ئەوە بزانین ئەم جەنگە جەنگی شیعەو جولەکە نیە، جەنگی ڕوبەڕوبونەوەی دیمۆکراسی و دیکتاتۆری نیە، جەنگ نیە لە پێناو ژن ژیان ئازادی و دروستکردنی کۆماری کوردستان، بەڵکو جەنگی زاڵبوونى ڕەهایە بەسەر گەرووی هورمز و سەرچاوەی ووزەی وڵاتانی کەنداو و ڕێگری کردن لەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و امری واقع دروست نەکات، 
هاوکات دوورخستنەوەی توانای ئەوانەی دیکە کە خۆیان کردووە بەخاوەن بەش لەم جیۆپۆلەتیکە گرنگەدا کە امریکا چەندین ساڵە بە هێزو سوپا و دیپلۆماسیەتەوە مەسرەفی تێدادەکات و ئامادەیی هەیە، امریکا و چین و ڕوسیا دەزانن کە نایانەوێت جەنگی رەق بکەن، هاوکات هیچیان نایەوێت دەستبەرداری ئەم ناوچەیەبن، بەخاوەنبوونی ڕەهای هەریەکێیان بەمانای لاوازبوون و دارمانی ئابووری ئەوانی دیکە کۆتایی دێت!

هەردی جاف
ویلایەتی
به‌روار:  08/03/2026
56   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   54
کۆی سه‌ردان:   31166536