|
پەیمانی جەزائیر🇩🇿
پەیمانی جەزائیر🇩🇿
ڕۆژی 1975.3.6
لە نسکۆ و هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و خیانەتی جەزائیردا ، چیرۆکی چەند پێشمەرگەیەک هەیە ، کە خۆیان کوشتووە.
دوو پێشمەرگەی کەرکوکی کە خزمی یەکن، لە شاری پێنجوێن پێکەوە لە ماڵێکدا خۆیان کوشتووە و پێش خۆکوژیان بە هاوڕێکانیان ووتووە:
ئێمە چۆن بە سەرشۆڕی دەگەڕێینەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێراقی.
چیرۆکی پێشمەرگەیەکی تر هەیە ، پاش شکاندنی چەکەکەی خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوی سیروانەوەو خۆی خنکاندووە.
خۆزگە ئەوانەی شاهیدی ئەو چیرۆکە تراژیدیانەن ناو و چیرۆکەکانیان بۆمان بگێڕایەتەوە.
تێبینی:
بۆ پاراستنی پەیجەکەمان لە ڕیپۆرت، هەموو کۆمێنتێکی زبر و جوێن دەسڕینەوە و بلۆک دەکەین.
سوپاس و ڕێز بۆ ڕەچاوکردنی
بهروار: 09/03/2026
32 جار خوێندراوهتهوه
|