|
کورد متمانەی بە ئەمریکا نەماوە
دوێنێ لە سەرەکیترین کەناڵی ئەڵمانی لێکدانەوە و شیکاری بۆ دۆخی ئێران دەکرا، بە بەشداری کەسانی زۆر شارەزا، ڕای هەموویان لەسەر کورد و متمانەیان بە خۆرئاوا وەک یەک بوو، ئەمە زۆر جێگای دڵخۆشیی بوو!
زۆر بەکورتی وتیان:
- پلانی یەک: ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ئاسمانەوە ئێران بخەن، سەری نەگرت.
- بەرئەنجامی پلانی یەک: چاوەڕوانی ئەوەی خەڵکی ئێران لە نێوخۆدا دەسەڵاتی ئێستای تاران بخەن، بەهۆی تووندڕەویی ئەو دەسەڵاتەوە بەرانبەر هاوڵاتیان ڕووی نەدا.
- پلانی دواتر: بەرەی جەنگ لەگەڵ کوردا لە باشوورەوە بۆ ئێران بکەنەوە، لە باشترین دۆخدا ڕۆژهەڵات ئازاد بکەن و ئێران ڕووبەڕووی جەنگی نێوخۆ بکەنەوە!
(ئەوان ئەمەیان نەگووت: هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هەواڵگیرییە لە خۆرئاواوە، ئاوا بەپەلە کەزۆرینەی مێدیاکانیان کردنە ئەو پرسە:
گوایە کوردەکان و پێشمەرگە لە باشوورەوە دەستیان بە جووڵەی وشکانی کرد، ئامانج لێی گۆڕینی ڕوو و بڵاوەپێکردنی توانا سەربازییەکانی ئێران بوو، ئیدی لەبری ئەوەی تەنها وڵاتانی تر بۆمباران بکات، ڕوو لە ناوچە کوردییەکانیش بکات).
بڕوانن ئەوە چەند ڕۆژێکە زیاتر ناوچە کوردییەکان لە ئێران بۆمباران دەکرێن، ئەمە لەو پێناودایە کە کورد بتوانێ ڕۆژهەڵات ئازاد بکات!
شارەزایەکیان لێدوانێکی گرنگی دا:
وتی چەند ساڵە تۆ لە کوردەکانت نە پرسیوەتەوە و هاوکاریی و ڕاهێنانت پێ نەکردوون، ئێستا چۆن بە دوو ڕۆژ دەتوانیت بڕیارێکی وا بدەیت، ئەوان لەکوێ توانای ئەو جەنگەیان هەیە؟
بۆچوونی زۆرینەیان ئەوەبوو کە کورد متانەی بە خۆرئاوا نەماوە، ئەوە یەکەم جار نییە گرەوی خۆیان لەسەر کورد دەکەن و دوایەش بەڵێنەکانیان نابەنە سەر، ئەو دووڕووییەی خۆرئاوا و بێمتمانەییە پێیان ئێستا وەک پرسێکی کراوەی بێ چەندووچوون قسەی لەسەر دەکرێ.
ئەمەش بۆ کورد قۆناغێکی نوێ یە!
هەر چەندە کورد جەنگ بۆ خۆی دەکات، وەلێ لەم قۆناغەدا هەر پێویستە مەلای مەشهوور بێ، ئاها کە مەلا چاوەڕێ دەکات یەکیان بدۆڕێ (مەلای مەشهوور بەشدارە، بەڵام ناڕاستەوخۆ) ...!
نەریمان ئاغالی
ئەڵمانیا
بهروار: 08/03/2026
63 جار خوێندراوهتهوه
|