|
ڕووسیا هاوکاری ئێرانە
رووسیا و ئەمریکا: لە ئۆکرانیاوە بۆ کەنداو، شەڕی زانیاری!!
دوای هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەندێک لە بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو، هەندێک لە سەرباز و کارمەندانی ئەمریکا ناچار بوون لە ئوتێل و شوێنە مەدەنییەکاندا خۆیان حەشار بدەن.
بەڵام درۆنەکانی ئێران زۆرجار بە ئاسانی ئەو شوێنانە دەدۆزنەوە و دەیکەنە ئامانج.
بەپێی هەندێک زانیاری و هەواڵ، رووسیا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گواستنەوەی زانیاریی هەواڵگری بۆ ئێران؛ بەتایبەتی زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە شوێن و (ئەحداثیاتی) بنکەکانی تەجەسوس و ڕادارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، پەیامنێری CNN ئەم بابەتەی ئاراستەی ترەمپ کرد و پرسیاری لێکرد:
ئایا رووسیا زانیاریی هەواڵگری دەدات بە ئێران؟
بەڵام ترەمپ بە شێوەیەکی ڕوون وەڵامێکی پێنەدا.
لە پشت ئەم هەموو یارییەدا، رووسیا پەیامێکی ستراتیژی هەیە:
ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە پێدانی زانیاریی هەواڵگری بە ئۆکرانیا دژی رووسیا، موسکۆش دەتوانێت هەمان یاری لە ناوچەی کەنداو بگێڕێت و زانیاری بە ئێران بدات.
بە مانایەکی تر، رووسیا دەیەوێ هەمان پلانی ئەمریکا پیادە بکات:
ئەو پلانیەی کە لە ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێت بۆ ماندووکردن و بێهێزکردنی رووسیا لە شەڕێکی درێژخایەن.
ئەمڕۆ موسکۆش هەوڵ دەدات بە هەمان شێوە یاری لەگەڵ واشنگتۆن بکات؛
ئەویش بە بەکارهێنانی ناوچەی کەنداو و هاوپەیمانێکی وەک ئێران، بۆ ماندووکردن و فشارخستنە سەر ئەمریکا.
لە کۆتاییدا، ئەوەی ڕوودەدات تەنها شەڕی درۆن و مووشەک نییە؛
بەڵکو شەڕی زانیاری و شەڕی هەواڵگری و شەڕی ماندووکردنی هێزە گەورەکانە!!.
دڵشاد مەجید
یۆتۆبۆری
بهروار: 07/03/2026
20 جار خوێندراوهتهوه
|