ئەمریکا درۆ دەکات بۆ ڕۆژهەڵات !!

ئەگەر ئەمریکاو دۆناڵد ترەمپ راست دەکەن فەرموو با بێن هەرێمی کوردستان بکەن دەوڵەتێکی سەربەخۆ، دەیکەن!؟

 سێ وڵاتی گەورەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا) و ئەوروپا دەتوانن ئیعتیرافی پێبکەن ئەو کات هەرێمی کوردستان خاوەن سەروەری خۆی دەبێت دەتوانێ رێککەوتنی ئەمنی و سەربازی دوو قۆڵی لەگەڵ ئەمریکا بکات و بنکەو بارەگاکانیش لە هەرێمی کوردستان بەکاربهینێ بۆ هەر پێویستییەک، وەکو چۆن قەتەڕ و کوێت رێگایان بە هێزی ئەمریکادا سەدام حوسێن لە ساڵی 2003 برۆخوێنێ!

هیچ قورس نییە، ترەمپ بە بڕیاریک باڵیۆزخانەی خۆی لە تەلئەبیب گواستەوە قودس و ئیعتیرافی بە قودس کرد وەکو پایتەختی ئیسـ،ـرائیل ئەی بۆ ناتوانێ ئیعتیراف بە سەربەخۆی کوردستان بکات!؟

دەزانن بۆ نایکات؟! چونکە تورکیای هاپەیمانی لە ناتۆ دژە، چونکە وڵاتانی عەرەبی و بە ناو ئیسلامی دژن!

ئەو نایەوێ ئەردۆغـ،ـان توڕە بکات، چونکە ئەحمەد شەرعی لە سووریا هێناوە ئاسایشی ئیسـ،ـرائیل دەپارێزێ بەس دەیەوێ هەرێمی وەکو کوردستان کە بەشێکە لە عێراق لە شەڕێکی گەورەی ئیقلمی تێوەبگڵێنێ هەتا بیکاتە کارتی فشار بۆ سەر (موجتەبا و لاریجانی) تا رێککەوتنی لەگەڵ بکەن!

قەناعەتم وایە کورد دەتوانێ بەرگەی مووشەک و درۆن بگرێ ئەگەر بەڵێنەکە گەورە و گرێنتی پێشوەخەتی هەبێ و بگاتە ئامانجی نەتەوەیی خۆی، بەس تۆ دەتەوێ کورد بە پارە شەڕت بۆ بکات، دوای وەکو سووریا بڵێی تەواو !
ئەو کات نەک رۆژهەڵات هەرێمی کوردستانیش بکەوێتە مەترسی و دواتر رۆژئاواش بخنکێنن!
ئامانجەکە لە ناوبردنی قەوارەی کوردە؟! 

دەبێ ئێمەی کورد هەزارو یەک حسابات بکەن بۆ هەر هەنگاوێک، ئەمریکا ئەمرۆ یان سبەی هەر دەڕوات بەس دراوسێیەکانمان دەمێنن. قسەیەکی (بنیامین نـ،ەتـ،ـەنیاهۆ)ـم لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسـ،ـرائیل لە بیر ناچێت لە ساڵی 2017 گوتی: ئێمە رۆڵمان لە ریفراندۆمی باکووری عێراق نەبوو!

مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
به‌روار:  07/03/2026
46   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   79
کۆی سه‌ردان:   31163265