لە نێوان ئیسرائیل و ئێران

لە شەڕی 12 ڕۆژەی مانگی یونی ساڵی 2025 ئێمە بە ڕاشکاوی پشتگیری هێرشەکانی ئیسرائیلمان بۆ سەر ئێران کرد.
تووشی لێشاوێک جوێن و پەلامار بووینەوە ، تا  " یەحیا نەوزەڕ جاف و دانای برای" وێنەی پەیجی مالمۆکوردیان دانا بوو ونوسیبوویان، ئەم پەیجە بە پارەی جولەکە کار دەکات.

بەڵام  هەڵوێستی ئەمریکا و تاڕادەیەکیش ئیسرائیلمان بینی لە ڕۆژئاوای کوردستان ، وەکو خۆمان هیچ متمانەمان بە ئەمریکا نەماوە و بە ڕاشکاوانە دەڵێین ڕۆژهەڵاتیش بە دەردی ڕۆژئاوا دەچێت، و کەوتنی ئێرانیش بە سەرکەوتنی " تور.ک و وڵاتانی سونەی عەرەب" دەزانین ، کە بە بڕوای ئێمە ئەمان دوژمنی گەورەتر و دڕترن لە کۆماری ئیسلامی.
بۆیه بە بێ گرەنتی تەواو بۆ ڕۆژهەڵات حەز ناکەین ئێران بکەوێت.
ئەم ماوەیە تووشی لێشاوێک جوێن بووینەتەوە کە کۆیلە و پاسدارین.
خیانەتی ڕۆژئاوای کوردستان خوێنی لێدەچۆڕێت، تۆ چۆن بیر دەکەیتەوە ئازادی ،وەکو ئێمەش ئازادین.
دەنا ناوی ئێمە گۆگل بکەن دەزانن خۆپیشاندانی پشتیوانی ڕۆژهەڵات نیە لە مالمۆ لە ماوەی ئەم 25 ساڵە ئێمە لە پێشی پێشەوە نەبوبووین.

 لە کۆتایی و لەگەڵ هێمن مهابادی دەیڵێینەوە:

بۆت نووسیبووم بۆت بنووسم کە من چیم
دۆندی قەندیل گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزایی دەچم گەرچی ووردم
خاکی بەرپێی تێکوشەرێکی کوردم.

شێرزاد عەزیز
مالمۆکورد
به‌روار:  07/03/2026
24   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   15
کۆی سه‌ردان:   31161600